٨مارس چۆن بوبە٨مارس

0

 

ناسر ئەسغەری

وەرگێڕانی :کاوە عومەر

  • ٨ی مارس، بیرۆکەی ڕۆژێکە کە بتوانرێت بەڕۆژی جیهانی ژنان ناوببرێت و کێشەو داخوازیە گرنگەکانی ژنانی تێیداچڕببیتەوە ، خواستە کانیان  بۆ یەکسانی لەمافەکان و هەستانەوەو خەبات لەپێناو لە ناوبردنی نایەکسانی لەمافەکاندا لەدژی ژنان و خەبات لە دژی ئەو خراپ کەڵک وەرگرتنەی کە لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا هەیە،وە لەو جیاوازیە ڕەگەزیەی کە لە نیوان ڕەگەزی  ژن وپیاودا هەیە بەئاگاهاتون. تەنانەت ئەمڕۆش ئەگەر پرسیار لەهەر کەسێکی دادپەروەر بکرێت کەناوی نالەبارترین جۆری هەڵاواردن بهێنێت،بێگومان هەڵاوردنی دژی ژنان و بێ مافیەکانی ژنان بەرجەستەدەکاتەوە. وە ڕێک هەر بەو هۆیەشەوەیە کە کێشەی ژنان و خەبات بۆ لابردنی نایەکسانی وئەو ستەمە زۆرەی کەلە دژی ژنان لە ئێران بەڕیوە دەچێت زۆر بەرجەستەیە. لەم ڕوەوەیە کە ڕۆژی ٨ مارس لەپێگەیەکی تایبەتی  بەهرەمەندە بەدیاریکراویش لە ئێران، لەبەر ئەوەیە کە ژن لە ئێرانی ئەمڕۆدا ئیتر بێ ماف نیە،بەڵکو ژن بون یەکسانە بەنەبون! بەهیچ ، نەزانراو! نکوڵی کردن لەبونی دەکرێت! هەموو ڕۆژێک سوکایەتی بەبونی دەکرێ! ژن لەم کۆمەڵگەیەدا ڕۆژانە سوکایەتی پێدەکرێت! ژن تەنانەت وەکو کارەکەریش بەمانای کۆنی وشەکە حسابی بۆناکەن لە یاسا ئیسلامیەکانی ئەم مەملەکەتەدا،کۆیلەی سێکسی پیاوانە.جۆرە کۆیلەیەکە کە ئەبێت وەسیلەی چێژی’سێکسی زۆرتر’دەستەبەر بکەن.لەبارودۆخێکی لەوشێوەیە کە گرنگی ٨مارس بۆ ژنانی ئێرانی دوبەرانبەر دەکەن.

لەم کورتە مێژوەی ٨مارسدا ناچارم کە  چاوپۆشی لە لایەنی شیکارانەتری مەسەکە بکەم.سەبارەت بەکێشەکانی ژنان وتەنانەت مێژوچەی ٨مارس کەئەتوانریت  چەندین کتێب بنوسریت.بەڵام ئیستا ناچارین کە هەر بەم نوسینە ڕازی ببین.

بارودۆخی ژنان بەر لە لەدایک بونی ٨مارس

٨مارس،ڕۆژی جیهانی ژنان،هەروەک یەکی ئایار “ڕۆژی’کارکەر” لە ئەمریکای باکور،ڕیشەکەی لە خەباتی کرێکارانی ئەمریکادایە بۆ هێنانەخوارەوەی کاتی کارکردن و بارودۆخی باشتری کار.

گەشەی پیشەسازی و لەئاکامدا بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و شارنیشینی، بەشێکی گەورە لە جوتیارانی لەزەویەکانیان کردەوە و بۆ بەدەست هێنانی پاروەنانێک ڕەوانەی شارەکانی کردن.ژنان ومنداڵان،لە زۆربەی بەشەکانی کاردا،لە هەلومەرجێکی زۆر خراپی کارکردندنی تاقەت پڕوکینتردا کاریان پێدەکەن.کارەکان هەر وەک ئەمڕۆی ئێران بە سەر کاری پیاوانە وکاری ژنانە دابەشکرابون.ژنان بەگشتی لە کارگەو کارخانەکانی ڕستن وچنین وکاری ناوماڵ لە بارودخێکی ترسناکی کارو بەکرێیەکی کەمی لەئاستی مەمرەو مەژیدا بەکاریان دەهێنان.

لەو سەردەمە کە لەمێژوی کۆمەڵگەی چینایەتیدا بوو کە سەروکەلەی یەکێتیەکرێکاریە سەرەتاییەکان دەردەکەوتن. کەچیهەر  ئەو یەکێتیە کریکاریانەش کەمتر سەرنجیان لەسەر بارودۆخی ژنان بوو.لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە بەتەنها خەباتی کرێکارانی پیاو نەبوو، کە هۆکاری پاشەکشەی خاوەنکارەکان و دروستبونی یەکیەتیەکان بێت.

لە هەرشوێنێک خەباتێک دەستی پێبکردایە،ئەگەر ژنانی کرێکار ڕاستەوخۆ لەو خەباتەدا بەشدار نەبونایە،ئەوە خێزانی کرێکارانی مانگرتوو لە پێشی ئەوانیشەوە ژنان دەورێکی گرنگیان لە بەرەوپێشبردنی ئەو خەباتەدا هەبوو.لەچیرۆکە تاڕادەیەک فۆلکلۆرە هاوچەرخەکاندا باسی ئەوە کراوە کە ژنانی کرێکار لە کارگەی ڕستن وچنینی شاری نیۆرک لە ساڵی ١٨٥٧ ناڕەزایەتیەکیان بەڕێکخست لەدژی بارودۆخی ناهەمواری کارو کرێی زۆر کەم. ئەو چیرۆکە دەڵێت  کە ئەو نارەزایەتیانە بەدەست تێوەردانی پۆلیس کۆتای پێهات؛بەڵام دوو ساڵ دوای ئەو مانگرتنە لە مانگی مارسدا هەر ئەو ژنانە مانگرتنی یەکەمین یەکێتی کرێکاری خۆیان هەر لە ناوەندی کارەکانیاندا ڕاگەیاند.

لە ساڵی ١٩٠٣ هەڵسوڕاوانی کرێکاری وبەدیاریکراویش ژنان لە مەیدانی هەڵسوڕانی کۆمەڵایەتیدا،خەباتیان لە پیناو پێکهێنانی کۆمەڵەی یەکێتیە کرێکارانی ژنانیان بردە پێشەوە و ئامانجی سەرەکی خۆیان بۆ باشترکردنی  بارودۆخی سیاسی،کۆمەڵایەتی و ئابوری ژنان دیاریکرد.

لە دواین یەک شەممەی مانگی فێبروەری ساڵی ١٩٠٨دا،ژنانی سۆسیالیستی ولایەتە یەکگرتوەکان،بەڕێکخستنی خۆپیشاندانێک داوای مافی دەنگدانیان بۆ ژنان و مافی بەشداریان لە سیاسەت وباشتر بونی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری  ژنانیان بەرزکردوە.دواتر ساڵی (١٩٠٩)،نزیکەی ٢٠٠٠کەس لە کۆبونەوەی ڕۆژی ژناندا بۆ ڕیزگرتن لە ناڕەزایەتی ساڵی پێشوی ژنان،لە مانهاتنی شاری نیۆرک بەشداریانکرد،هەر لەو ساڵەدا،نزیکەی ٣٠هەزار کەس لە ژنان لە سەرمای هەڵپڕوکێنەری زستان،بۆ ماوەی١٣هەفتە بۆ باشکردنی هەلومەرجی کارەکەیان دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی.ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی ئەو مانگرتنە دەستگیرکران، پاشان  کۆمەڵەی یەکیتیە کرێکاریەکانی ژنان مەرجی ئازادی دەستگیرکراوەکانیان دابینکرد بە پێدانی بەڵێن(کەفالەت) نامەی تاڕادەیەک بەرز، وە لە هەمان کاتدا برێکی زۆریش کۆمەکی مالیان کرد بە سندوقی مانگرتنی ئەوکرێکارانەی کە مانیان گرت بوو.  بەجیا لە مەسەلەی خەبات بۆ  بارودۆخی کاری باشترو یەکسان لەگەڵ پیاواندا،مەیدانێکی گرنگی خەباتی ژنان  لەو سەردەمەدا،مەسەلەی مافی دەنگدانی ژنان و بەشداریش بوو لە بەڕیوەبردنی ئیدارەی سیاسی کۆمەڵگەدا.خەبات بۆ مافی دەنگدانی گشتی ولە وانەش مافی دەنگدانی ژنان ،لە زۆرێک لە وڵاتاندا لە پەرەەسەندندابوو.ئەلکسەندەر کۆڵنتای ئەڵێت لە ڕوسیا لەو سالانەدا هەستی ژنان ئەوەندە بەکەم گیرابوو کە جگە لە ژنان وئەوانەی نەخۆشی دەرونیان هەبوو لە نەخۆشخانەکاندا. هەموو هاوڵاتیانی کۆمەڵگە مافی دەنگدانیان هەبوو! لەبەریتانیا جان ئیستوارت مەیل یەکەمین ئەندام پەڕلەمان بوو کە بەرگری لەمافی دەنگدانی ژنان کرد کە لەگەڵ دژایەتی تەواوی پەڕلەماندا بەرەوڕوبویەوە. 

بەکورتی ژنان لە نیوزلاند لە ڕێکەوتی ١٩سێپتەمبەری ١٨٩٣،بۆیەکەم جار لەوڵاتێکدا مافی دەنگدانیان بەدەست هێنا.پاشای پروسیا لە ساڵی ١٨٤٨، لە پاشەکشەیەکی سیاسی لەبەرامبەر شۆڕشدا،کۆمەڵێک بەڵێن ئەدات کە یەکێک لەوانە مافی دەنگدانی ژنانە کە هیچ کاتێک جێ بەجێ نەکرا.

٨مارس چۆن لەدایک بوو؟

لەساڵی ١٩١٠بیرۆکەی رۆژێک بەناوی ڕۆژی ژنان لەسەرتاسەری  ئەمریکا لەلایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی ژنانەوە بە هەند  وەرگیرا.هەر لەو ساڵەدا نوینەران بۆ دوهەمین کۆنفرانی ژنانی سۆسیالیست ئینتەرناسۆناڵی دوهەم لە کۆپنهاگن،بە ئامانجی پیشنیاری دیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت وەک ڕۆژی جیهانی ژنان بەشداریان کرد.ڕۆژێک کە داخوازی سیاسی،کۆمەڵاتی وئابوری ژنان.لەوانە مافی دەنگدانی ژنان بەرجەستە بکاتەوە،ئەگەرچی بۆ سۆسیالیستەکان وبەدیاریکراویش کۆمۆنیستەکان لەو سەردەمەشدا کێشەی ژنان جێگایەکی تایبەتی هەبوو.بەڵام بۆ هەندێک لە ڕابەرانی دیاری کۆمۆنیستی ئەو سەردەمە مەسەلەی مافی دەنگدانی ژنان بەکەم وەردەگیرا لە بزوتنەوەی کریکاری ئەو کاتەدا. پیاوانێک بەبیروباوەڕی دواکەوتوانە لەدژی بەشداری ژنان بون لەکاروباری سیاسیدا و ڕابەرانێکی کۆمۆنیستی کە  خاباتیان بۆ مافی دەنگدانی ژنان بەکەم وەردەگرت.پێداگریان لەسەر مافی دەنگدانی ژنانیان  بەخستنەوەی دوبەرەکی دەزانی.حزبی سۆسیال دیموکراتی کریکارانی ئەڵمانیا کە قوراسیی خۆی هەبوولە بزوتنەوەی سۆسیالیستی  ئەوسەردەمەدا.بەڕابەرانێکی وەک کلارا زیتکین توانی تاڕادەیەک پاشەکشە بەو بیروباوەڕە دواکەوتوانەیە بکات.

کلارا زیدکین بەئیلهام وەرگرتن لە خەبات وهەڵسوڕانەکانی ژنانی کرێکاری بزوتنەوەی کرێکاری ئەمەریکا وهەڵسوڕاوانی سۆسیالیستی ئەو بزوتنەوەیە،چوارچێوەی پێشنیارەکانی خۆی بۆ ڕۆژێکی تایبەت بە ناوی “ڕۆژی جیهانی ژنان” ەوە ئامادەکرد بۆ ئەو کۆنفرانسە. لە پێشنیارەکەیدا کلارا زتکین ئاماژەی بەوەکرد بوو کە هەموو ساڵێک  لە هەموو وڵاتاندا ڕۆژێک بەناوی ژنانەوە بکەنە جەژن هەتا تێیدا داخوازیەکانی ژنان لەو ڕۆژە دیاریکراوەدا بەرز بکرێتەوە.ئەم کۆنفرانسە کە زیاتر لە ١٠٠کەس لە ١٧ وڵاتی دونیاوە،لە ناویاندا یەکەمین ٣ژنە پەڕلەمانتاری فینلاندی تێیدا بەشدار بون،بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی کلارا زیدکین یان لە کەشێکی گەرمی پڕ شۆڕوشەوقی دۆستانەوەو بە خۆشی وهەلهەلە کێشان  پەسەند کرد.بەو شێوەیە’ڕۆژی جیهانی ژنان” بەبێ دیاری کردنی ڕۆژێکی دیاریکراو لە ڕۆژ ژمێردا لەدایک بوو. ئەم کۆنفرانسە دروشمی “ڕای یەکسانی ژنان”،خەباتمان بۆ گەیشتن بەسۆسیالیزم بەهێز دەکات.”هەموو ساڵێک لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بەرزو بەرجەستەبکەنەوە.

باسیکی زۆر لەو کۆنفرانسەدا هاتەکایەوە.باس لەسەر موچەی مانگانەی ژنان،لەناویشیاندا مافی دەنگدانی ژنان و بەیاننامەیان سەبارەت بە مافی دەنگدانی ژنان ودەنگدانی گشتی،موچەی دایکایەتی بۆ ئەو دایکانەی شویانکردوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئاست و سنوری دارایی کەسەکان،کە مافی دەنگدان لەو سەردەمەدا بنەماکەی بووپەسەندکران. باسی گرنگی تریش لەوانە قەدەغەکردنی شەوکاری کە لەو ڕووەوە زیانیان بە تەندروستی جەستیەیی ژنان دەگەیاند دەستپیکرد. ئەو بەیاننامە وبڕیارنامانەبون کەلە پەیوەند بەوانەوە پەسەندکران.کرێیی یەکسان لەگەڵ پیاوان،هەشت کاتژمێر کار کردن لەڕۆژێکدا،هەڵوەشاندنەوەی کاری قۆنتەراتی وگرێبەست،کرێیی گونجاو بۆ بێکاران وکرێیی تەواو بۆ ڕوژانی پشوو هتد لەو باس وبڕیارنامانە بون کە لەو کۆنفرانسەدا خرانەبەرباس وپەسەندکران. ( لەبارەی ئەو کۆنفرانسەوە شرۆڤەی زۆرو ورد کراوە، ئەو کۆنفرانسە یەکێک لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی جۆری خۆی بوە،پێویستی بە ئاماژەیە،کە ئەلکساندا کۆڵنتای ،یەکیک لە ڕابەرانی بەرجەستەی مەیدانی ژنانی حزبی بەلشەویک لە ڕوسیا،لەو کۆنفرانسەدا لەدژی موچەی دایکایەتی بوو بۆ دایکانی شوکردو و ئەو داوای ئەو مافەی کرد بۆ هەموو دایکان بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی لە شویانکردوە یان نا.

سالێک دوای پەسەندکردنی ڕۆژی جیهانی ژنان لە کۆنفرانسی ناوبراودا،لەلایەن هەڵسوراوانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی و بزوتنەوەی ژنان و بە بەشداری زۆر چالاکانەی کلارازیدکین خۆی لە ڕۆژی ٨مارسدا نا بە ڵکو ١ ١٩مارس جەژنیان گێڕا.لەگەڵ ئەوەشدا ١٩مارس بەڕێکەوت نەبوو .وەک ئەلکساندرا کۆڵنتای دەڵیت ،بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی ڕۆژیکی مێژویی بوو. هەروەک پێشتر باسمکرد رۆژی ١٩مارسی ١٨٤٨ و لە ئەنجامی پاشکەکشەیان لەبەرامبەر شۆرشی ئەو ساڵەدا،پاشای پروسیا بەڵێنی دابوو کە مافی دەنگدانی ژنان بەڕەسمی بناسێت.

 بەڵام ساڵی ١٩١١ساڵی ٢٠١٠ هەواڵیک لە ئینتەر نێت و کەناڵی ئاسمانی نەبوو.هەواڵی ڕۆژی جیهانی ژنان و ئامادەیی بۆ ئەو ڕۆژە لە ڕێگەی بەیاننامەو بڵاوکراوە هەواڵیە سەرەتاییەکانی ئەو کاتەدا بڵاودەکرایەوەو بەرەو پیش دەچوو. چەند هەفتە پیش ١٩مارسی ئەو ساڵە،دوو بڵاوکراوەی گرنگ لە ئەڵمانیا(ڕەئی ژن) و لە نەمسا(ڕۆژی ژنان)لە ئاستیکی فراواندا بڵاوکرانەوە ، وتارو بابەتی جۆراوجۆر بە شێوەی ڕۆژنامەی دیواری کە باسیان لە کێشەی جۆراوجۆر دەکرد و بە مانشیتی”ژنان وپەڕلەمان”ژنانی کرێکار و کاری ناوچەیی”،ژنانی ماڵەوە چی لەسیاسەت بکەن؟”،و شتی تریان بڵاو دەکردەوە.هەروەک لە مانشێتی ئەو بلاوکراوانەوە دەردەکەوێت دەستیان بردبوو بۆ باسکردنی یەکسانی ژنان وپیاوان لە بەشداریان لە کاروباری سیاسی،کۆمەڵایەتی و ئابوری وهەڵواردنی دژی ژنان لەهەموو مەیدانەکاندا.هەرچەندە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەدوو وڵاتی ئەڵمانیا ونەمسادا بەرجەستە بوو بەڵام ئەم مەراسیمە لە وڵاتانی تریش،لەوانە سوید و دانیمارکیش بەڕیوە دەچوو.کۆی گشتی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە مەراسیم وڕێپێوانە ڕێکخراوەکاندا بینراون.سەرباری  داخوازی مافی دەنگدانی یەکسان،داخوازی تریش لەوانە هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن لە شوینی کار،مافی فێربونی کار،مافی کارکردن وشتی تریش داواکرابون.

سەرکەوتنی ئەو جەژنە،زۆر لەو چاوەڕوانیە زیاتر بوو کە هەڵسوڕاوانی ئەو مەیدانە هەیان بوو.کۆڵنتای سەبارەت بە مەراسیمەکانی ئەڵمانیا و نەمسا لەناو ئەو هەراو زەنای کۆمەڵەدا دەڵێت کە لە هەموو گۆشەو کەنارو لە شارو شارۆچکەیەکدا مەراسیم بەڕێوەچوە. پیاوان خەریکی کاری ناوماڵ دەبون وژنانیش ئەو ڕۆژە بەشداریان لە کێشە سیاسیەکان وکاروباری دەرەوەی ماڵەوەیان لە ئەستۆ گرتبوو.

ڕۆژی جیهانی ژنان تا ساڵی ١٩١٣ لە ڕۆژەکانی جگەلە ٨مارسدا جەژنیان دەگێڕا.ڕۆژی جیهانی ژنان لەو ساڵەدا کە گەرمەی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی دژی شەڕی جیهانی هێزێکی زۆری لە زۆرێک لەوڵاتاندا وڵاتانی ئەورپی ولەوانەش یەکەم جاربوو لە ڕوسیادا مەراسیم بکەن. لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەو “ڕۆژە”لە ٨مارس  و یان لە چەند ڕۆژ پێش وپاش ٨مارس،یان دژی شەڕ ویان لەهاوپشتی لەگەڵ ژنانی وڵاتانی تری لەجەنگدا ڕێز لێدەگرت. گرنگی ساڵی ١٩١٣لەو لایەنەوەیە کە ڕۆژی ٨مارس لەو ساڵەدا وەک رۆژی جیهانی ژنان جێکەوتو و بوو.  لە کۆتایدا ڕۆژی ٨مارس لە ساڵی ١٩٧٥دا واتە نزیکەی ٩٠ساڵ دوای خەباتی سەخت بۆ جێ خستنی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی ژن،ڕێکخراوی نەتەوەکگرتوەکانیش ملی بەو ڕۆژەدانا وەک ڕۆژی جیهانی ژنان.

گرنگی ئەمرۆی ٨مارس

ئەلکساندرا کۆڵنتای لە هەندێک نوسیدا سەبارەت بە ٨مارس،پرسیارێک دەخاتە پیش:

“ئەگەر ڕۆژی جیهانی پشوی گشتیە بۆ هەموو پڕۆلیتاریا ئەی بۆچی ئێمە ناومان لێناوە ڕۆژی ژنان؟ئەی بۆچی ئێمە بۆنە و کۆبونەوەی تایبەت کە بەدیاری کراوی ژنانی کرێکار و جوتیارانی تێدا بانگەواز دەکەین،بەرپا دەکەین؟ئایا ئەمە یەکێتی و هاوشتی چینی کرێکار ناخاتە مەترسیەوە؟ دواتر ئەو خۆی وەڵامی بابەتەکە ئەداتەوە. بەڵام بەبێ لەبەچاوگرتنی  وەڵامی ئەو  بەو پرسیارەی لە باردۆخێکی دیاریکراوی ئەو کاتەدا ئەیداتەوە.بە بۆچونی من ئەمرۆش دەتوانرێت هەمان پرسیار بکرێت،ڕاستی کارەکە ئەوەیە کە شێوە بەرهەم هێنانی سەرمایەداری لە بەشی زۆری دونیادا پێویستی بەکاری هەرزان و جیاکاریە بۆ بەربەرەکانێ بۆ پێشبڕکێ وهاندان بەرەو کەوتنەخوارەوە بۆ بنی دۆڵەکە ئەدات.لەم هەوڵ و تێکۆشانەدا ناچارە کە جیاوازی ڕەگەزی،نەتەوەی،زمانی،ڕەنگی و هتد بەرجەستە بکاتەوە،ئەوەی کە بەدرێژایی میژوو بۆی ئاسانتر بوە،سەپاندنی بی مافی ژنان بوە بە هاوکاری وەگرتن لە ئاین و ڕاکیشاناوەی ئاین بوە  بۆ پیشەوەی مەیدان.

ئێمە لەڕۆژی جیهانی ژناندا،داخوازیەکانی ژنان بەرز دەکەینەوە بۆچیە؟ بەو هۆیەوەیە کە  پێوەری ئازادیخوازی هەر کۆمەڵگەیەک لە بەرگری لە ژنان ولە مامەڵەیان بە مافەکانی ژنانەوەیە. ئێمە مەراسیمی ٨مارس بەناوی ژنانەوە بەرپادەکەین بۆچی کە لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا ژنان بەهەمان ڕادەی هەر ئەوساڵانەی دەیەی یەکەمی  سەدەی ڕابردو بێ مافن.سوکایەتیان پی دەکرێت و لە بەشێکی زۆری دونیادا وەک نیوەی پیاو دادەنرێن و دەسەڵاتدارانی بەشەکەی تری دونیا ملیان بەم بەکەم زانین و سوکایەتیە داوە و سودی لێوەردەگرن.بەرگری لەمافەکانی ژنان نەک تەنها زەرەر بەیەکێتی ویەکپارچەیی بزوتنەوەی کریکاری ناگەیەنێت لە خەباتیاندا بۆ گەیشتن بە ئازادی ویەکسانی ڕاستەقینە،بەڵکو ئەم بزوتنەوەیە بەهێز دەکات؛لەبەرئەوەی ژنان کە ئەمڕۆ بەهەمان ڕادە لە بەرهەم هێنان وبنیاتنانی کۆمەڵگەدا بەشدارن کە پێاوان لەو ئەرکەدا بەشدارن.

٨مارس ڕۆژی چینی کرێکارە،٨مارس ڕۆژی ژنان و پیاوانەڕۆژی ناڕەزایەتیە بە بێ مافی ژنان لەم دونیادا.

٢٤\٢\٢٠١٠

……………….

………………..

یادی بەخێر مەنسور فەرزاد دوو هەفتە پێش ٨مارسی سڵی ٢٠١٠ پەیوەندی پێوەکردم و داوای لێکردم کە کورتە مێژویەک لەسەر ٨مارس بنوسم بۆ بڵاوکراوەی “ئیسکرا” بڵاوکراوەی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

ئێران،مەنسور فەرزادم تەنها جارێک لە نزیکەوە بینیم کە ئەویش لە کۆنگرەی ٦ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بوو لە سوئید.ئەگەر دەمزانی ئەم نوسینە  بیرەوەی تاڵی مەرگی ناوادەی مەنسور فەرزادم بۆ زیندو دەکاتەوە،لەوانەیە ئەوکارەم نەکردایە؛بەڵام ئەگەر ئەوکارەشم نەکردایە،لەوانەیە دوای مردنی دوبەرانبەر ئازارم بچەشتایە!نوسراوەی “٨مارس چۆن بوو بە٨مارس؟”نوسینێکە بۆ ڕیزگرتنی خەباتی ژنان لەسەرتاسەری دونیاو نوسێنیکە بە یادی مەنسور فەرزادی زۆر خۆشەویست.یادی بەرزو بەڕێز بێت.

٢٣فێبروەری ٢٠١٢

٢٧\٢\٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.