لە ٨ی ئازار بژی تێکۆشان بۆ ئازادی،یەکسانی

0

فیروز رسول

لە یادی {8)ی ئادار ڕۆژی جیهانی ئافرەتان چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بۆئافرەتانی کوردستان و سەرجەم ئافرەتانی جیهان .دەنێرم من ناگەڕێمەوە بۆ مێژووی بیرۆکەی دیاریکردنی ئەم ڕۆژە کە دەرەنجامی خەبات وتێکۆشانی ئافرەتان بووە لەئەمریکای سەرمایەداری تا دواجار نەتەوە یەکگرتوەکان لە 8یئاداری 1975 بەفەرمی کرایە ڕۆژی ئافرەتانی جیهان دوای زیاتر لەسەدەیەک خەبات بۆئازادی بەداخەوە تائەمڕۆش سەرباری خەباتی بەردەوامی حزبە کۆمۆنیستی وچەپ ودیموکرات وکەسایەتیە ئازادی ودیموکراسیخوازەکان نەتوانراوە ئەم ئازادیە بەرجەستە بکرێت.دیارە زۆرن ئەوهۆکارانەی کەبوونەتە بەربەست لەبەردەم جەستەکردنی مافی ژناندا . لەسەروشیان ئەوشەڕو ئاژاوەیەی کەسیستەمی سەرماداری بۆبەرژەوەندیەکانی بەرپای دەکات و ئافرەتانیش دەبنە قوربانی ،یەکەمی هاوکات کەلتوری ئایینی و داب ونەریتی چەق بەستوو دواکەوتو انەش هۆکاەێکی ترە.جابۆیە ئەرکو کاری لەپێشینە دەبێ هەرکۆمەڵگایەک هەوڵی پێشکەوتنی ئاستی ڕۆشنبیری وفیکری بدات تا تێڕوانینی لە ڕوانگەی مرۆڤبونەوەبێت وبەیەکسانی لەئافرەت وپیاو بڕوانێت .ئەوەی مایەی نیگەرانیە لەکوردستانی خۆشمان بەحزبە چەپ ودیموکراتەکانی ناو حکومەت ودەرەوەی حکومەتیش سەرباری دەرچوونی چەندین بڕیارو ڕاسپاردە لەبەرژەوەندی ئافرەتان ،کەچی بەداخەوە نەخراونەتە بواری جێبەجێ کردن و بچوکترین مافیان بۆجێبەجێ نەکراوەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشێلکاریەکان لەزیادبووندایەئەمەشیان بۆزانیاریە لەساڵی 1907لەگەورەشاری ئەمریکا یەکەم خۆپیشاندانی ئافرەتان دەستی پێکرد 1975لەنەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی 8ی ئادار وەک ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دیاری کرا.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.