٨ی مارس ڕۆژی گەشەدانی تێکۆشانە بۆهێنانەدی یەکسانی

0

فریدە عبدی

ژنان بەردەوام لەتێکۆشاندابوون بۆهێنانەدی مافەکانیان،بەدرێژیی مێژوو.لەڕووی مێژووییەوە ھۆکاری هاتنی  ٨ مارس وەک ڕۆژێکی جیھانی تایبەت بەژنان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٧، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داھات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەھێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ژنەکان و سوکایەتی پێکردنیان.ئەم ڕووداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕووی مرۆڤایەتییەوە و لە ساڵی ١٩٠٧ لەیادی پەنجاھەمین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرک لە ٨ی مارسدا خەباتی ژنان بۆ دابینکردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، ژنان خۆپیشاندانیان ‌ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بەژنان، ئەم ھەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخراوی تری ئافرەتانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ئافرەتانی سوسیالیستی وەکو کلارا زتکین، ئافرەتانی سوسیالیستی ترەوە).لە ٨ ی مارسی ١٩٠٨ دا دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٥٠ ساڵ ژنانی کرێکاری کارگەی رستن و چنینی کەتان لە شاری نیۆیۆرک لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە، بەھۆی پەستانی زۆری کار لەسەریان و مووچەیەکی کەم دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایی کرد، خاوەنی ئەم کارگەکە بە ھاوکاری پاسەوانەکانی کارگەکە و بۆ ڕێگری لە ناڕەزایەتی بەشەکانی تری کارگەکە، بەهۆی دەربڕینی نارەزایەتی و بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ هێنانەدی مافەکانی ژنان، بەڵام سەرمایەدارانی خاوەن کارگە ئەم ژنانەی لە شوێنی کارەکانیان زیندانی کرد، بە ھۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەکەدا کەوتەوە و تەنھا ھەندێک کرێکاری ژنی دیلکراو توانیان خۆیان ڕزگار بکەن، لەم کاتەدا ١٢٩ کرێکاری ژن لەم ئاگرەدا سووتان.

لەساڵی ١٩١٠ ڕۆژی جیهانی ژنان بەفەرمی دەناسێندرێت لەوڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا،یەکێک لەوژنە تێکۆشەرانەی کەپێشنیاری هەبوونی ڕۆژی جیهاننی ژنی دا بەکۆنگرەی سۆسیالیستی نێونەتەوەیی لویت زیزبوو دواتر کلارا زتکین کەژن سۆسیالیستێک بوو کەڕابەری حزبی کۆمۆنیست بوو،لەهەبوونی ئەم ڕۆژە بەرگری کرد لەکۆنگرەی سۆسیالیست ١٩١٠ کە ١٠٠ ژن بەشداربوون لە١٧ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری ئەوکۆنگرەببوون.کەبڕیاردا هەمووساڵێک لە٨ی مارس یادی  ئەم ڕۆژە بکرێتەوە جەخت لەتێکۆشان بۆ هێنانەدی مافی ژن بەرابەر بەپێاو بکرێت و ژن مافی دەنگدان وبڕیاردانی هەبێت لەکۆمەڵگادا.لە ١٩١٧ ژنانی ڕووسیا کە لەدوایی جەنگی جیهانی یەکەم بەهۆی ئەو بارودۆخە خەراپە کەجەنگ لەگەڵ خۆی هێنابوو،لەئاخرین یەک شەممەی فێبەری وەری ناڕەزایەتی فراوانیان ئەنجامدا داواکاری یەکان بریتی بوو لە (نان و بەشداربوون  لەگفتوگۆ وڕێکەوتن وبڕیارەکاندا) ،چوار ڕۆژی دوایی ئەو ناڕەزایەتییەدەسەڵاتی دیکتاتۆری لەڕووسیا هەرسیهێنا وڕووخا.بەگۆڕانی دەسەڵات ماف وئازادی یەکان ژن هەروەک پیاو بە فەرمی ناسێندرا.لە ١٩٤٥ لەکۆبونەوەی  ڕێکەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان  واژۆی کرد بەفەرمی کە دانی نا بە مافی یەکسانی ژن وپیاو.هەتا ئێستاش ئەم بڕیارنامەیە کاری لەسەر دەکرێت،بۆبەرەوپێشبردنی ماف وئازادی یەکانی ژنان لەسەر ئاستی جیهاندا.٨ی مارس لەم سەردەمدا نەک تەنها لەوڵاتەپێشکەوتووەکانی وەک ئەوروپا وئەمریکا بەڵکو لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە بەرز دەنرخێندرێت وژنان وپیاوانی ئازادیخواز ویەکسانیخوازان بەناڕەزایەتی وخۆپیشاندان  داوایی ماف وئازادی زیاتر بۆژنان دەکەن بۆئەوەی مافی بەرابەری و یەکسانی  لەڕوویی ئابووری وسیاسی بەدەست بهێنن.هەربۆیەش لەجیهاندا تواندراوە هەنگاوی باش بچێتە پێشەوە لەناو کۆمەڵگادا بۆئەوەی جێگەوڕێگەی ژن لەکۆمەڵگادا بەهێزتر دەربکەوێت.بەڵام لەوڵاتانی ئیسلامی بەگشتی ولەئێران بەتایبەتی لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامی دا مافی بەرابەری ویەکسانی ژن وپیاو نەک بەڕەسمی ناناسێت بەڵکوبەهیچ جۆرێک مافی ژن ومافی هەبوونی ئازادی بۆژن بونی نییە ،لەڕوویی کۆمەڵایەتی وسیاسی وئابووری یەوە هیچ جۆرە مافێک بۆژن دەستەبەرنەکراوە.هەربۆیە لەکوردستانی ئێران ولەشارەکانی ئێراندا بەهۆی هەبوونی یاساکۆنەپەرست ودواکەوتوەکانەوە ژنان بەتونترین شێوە دەچەوسێنەوەوئازاروئەشکەنجەی دەروونی وجەستەیی دەدرێن.ژنان لەسەرئەوەی داوایی مافی خۆیان دەکەن بەردەوام دەخرێنە زیندانەکانەوەوبەشێکیشیان لەسێدارەدەدرێن ڕۆژانە.یان بەهۆی دواکەوتووی فەرهەنگ وپەروەردەیی بنەمالەو خانەوادەکانیانەوە لەسەر هەبونی پەیوەندی خۆشەیستی وعاشق دەکوژرێن ویان خۆیان دەکوژن  وخۆکوژی دەکەن.هەربۆیە ئەرکی ژنان پیاوانی ئازادیخوازویەکسانیخواز لەگەڵ یادکردنەوەی ٨ی مارسدا دڵسۆزانە تێکۆشانی هاوخەباتی ویەکگرتوانەلەئێران بۆهێنانەدی تەواوی مافەکانی ژنان گەشە پێبدەن بەرەوپێشچوونی هەرهەنگاوێک لەبەدەستهێنانی لماف وئازادی یەکانی ژنان کۆمەڵگا بەرەوکۆمەڵگایەکی شارەستانی وپێشکەوتوو وئازادیخواز وەردەچەرغێنێت.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.