ڕۆژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبێت

0

وەلید محەمەد چاڵاکوان

بەبۆنەی ڕۆژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و ئافرەتان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانمانی جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەم. ئومێدی سەرکەوتنی بەردەوام بۆ ئافرەتان دەخوازم . بوچوونەکانم لەم چەند خاڵانەی خواروە دەربارەی ڕۆژی جیهانی ژنان دیاردەکەم: یەکەم : ژن نیوەی کۆمەڵگەیەو بەبێ ژنان کۆمەڵگە زیادنابێت و گەشەو پێش ناکەوێت ، بۆیە دیاری کردنی تەنها ڕۆژێک بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و خواستەکانیان ناهێنێته دی. دووەم : ئافرەت و پیاو تەواوکەری یەکترن و کۆمەڵگەی سەرکەوتوو پێویستی بەیەکریزیی و پێکەوە کارکردنی ژن و پیاو هەیە. سێیەم: پێویستە ئافرەتان زیاتر ڕوو لەناوەندەکانی خوێندن بکەن و لە هەموو ڕوویەکەناوە خۆیان پەروەردە بکەن. چوارەم: پێویستە باوکان زیاتر گرنگی بەکچەکانیان بدەن و دەرفەتی خوێندنیان هاوشێوەی کۆڕەکان بۆیان برەخسێنن و پاڵپشتیان بکەن. پێنجەم : پێویستە دیاردەی بەزوو شۆدانی کچ و دیاردەی ژن بەژنی و بەزوور شۆدانی کچان نەمێنێت و لەسەر پەرلەمانی کوردستان پێویستە یاسایەک لەم بارەیەوە ئامادە بکات. شەشەم: خێزانی سەرکەوتوو بەندە بە پێکەوەکاردن و هەماهەنگی پیاوان و ئافرەتان. حەوتەم: لەسەر حزبە سیاسیەکان پێویستە زیاتر ڕێگە بە ئافرەتان و ژنان بدەن بێنە ناوەندی بڕیار. هەشتەم: لەسەر ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان پێویسته زیاتر گرنگی بەپەروەردە کردنی خێزان بدەن. نۆیەم: پێویسته لەسەر دایکان گرنگیەکی زیاتر بەپەروەردەکردنی منداڵەکانی بدات و ڕۆلێکی زیاتر ببینێت. دەیەم : پێویستە ڕێگە بۆ ژنان و خانمان خۆشبکرێت و پۆستی باڵا وەربگرن. یازدەهەم: ڕاگەیاندن ڕۆلێکی گەورە دەبینێ لە ووشیارکردنەوەی خێزان بۆیە پێویسته ڕاگەیاندنی پڕۆفێشناڵ تایبەت بە پەروەردەکردنی خێزان دروست بکرێت. دوازدەهەم: پێویستە وەزارەتی پەروەردە زیاتر گرنگی بەبوارەکانی ژنان و پەروەردەکردنی خێزان و نەهێشتنی توندوتیژی بدات. سێزدەهەم: پێویستە ئەوانەی ژنان دەکۆژن و تۆندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام دەدەن سزاکانیان تۆندتربکرێت. چواردەهەم: پێویستە ژنان و ئافرەتانی کورد لەداب و نەریتە کوردییەکان لانەدەن و منداڵەکانیان لەسەر بنەما نیشتمانی و نەتەوەییەکان پەروەردەبکەن. 

Leave A Reply

Your email address will not be published.