فرمێسکەکانت ناخی هەژاندم 

0
فرمێسکەکانت ناخی هەژاندم 
کە قەلەڕەشکەی نا دادوەری
لە بڵندگۆی ژیان دەقیڕێنێ!
بانگی ویژدانی زیندووی گەل
وەک هەوری ڕەش دەگرمێنێ!
ڕەشەبای توڕەیی جەماوەر
وەک زریان وروژم دێنێ!
قەڵای زۆرداری ستەمکاران
لە بناغەوە دەهەژێنێ!
ڕقی پەنگخواردوی بەشمەینەتان
فرمێسکی سۆزو خۆشەویستی
بەسەر کێڵگەی ژیان دەبارێنێ;
لە ڕێبەندان چرۆی ئازادی سەر دەردێنێ !.
*سروەی بەیان
———————————————————————————————————————————————————-
وێنەکە:
پۆرتەرێتی شێوەکاری بەهەڵوێست
هاوڕێ محمد ئیسماعیل .

Leave A Reply

Your email address will not be published.