ژن دەبێت ئازادویەکسان بێت نەک کۆیلەبکرێت 

0

تاڤگه ئیبراهیم

کە بە ووردی سەیری ڕامان ونووسین ولێدوانەکانی موبەلیغان وبانگەوازخوازانی دینەکان بەگشتی بکەین زۆرترین بابەتیان تایبەت بەژنە. به تایبه ت دینی ئیسلام باس لە زەعیفەبوونی ژن دەکات ،لەبەرامبەر پیاودا ،زەعیفە بوونیش واتە کەم توانایی لەعەقڵ وبیرکردنەوە وداهێنان وکارکردندا. ئەگەر باسەکانی تایبەت بەژن لەئایینی ئیسلام لابەرین خودی ئایینەکە ڕێک خاڵی دەبێتەوە لەهەموو شتێک .پرسیارەکە ئەوەیە ئه گه ر ژن زه عیفه یه بۆ هێنده له سه رو قژی ژن و ده ركه وتنی به ژن وباڵای ژن ئه ترسن و حه سایه تیان پێی هه یه ؟ بۆچی لەدەق وفکرەكانی ئەو ئاینه له وساته وه ی كه هه یه له ژنه وه ده ستی پێ كردووه و ژنی كردۆته وه سیله یه بۆ گه شه پێدانی خۆی ؟ ئه گه ر ژن زه عیفه و پله دووه بۆچی به هه شتیان به ژن جوان كردوه ڕازاندۆته وه بۆ پیاوان؟ بۆ له ئایه ته كان باسی دەکەن و مه لاكانیش به رده وام بانگه وازی بۆ ده كه ن كه ئه مه ش په یامی ئاینه كه یانه به خه ڵكی ڕا ده گه یه نن، له سه ره تای دروست بونی ئاده م و حه وا وه به ژن ده ست پێ ده كات تا كۆتایی دنیا و به هه شت و دۆزه خ ؟ گه رژن زه عیفه یه بۆچی بینینی یه ك داوی قژی ژن ده بێته گوناح و نه زه ر حه رام ؟ بۆ چی پیاوان جیهاد ده كه ن بۆئەوه ی بچن له و دنیا تا به به هه شتی پڕ له حۆری و ڕووباری شه ڕاب شادببن ؟ پیاوانی موسوڵمان خیێرو سه ده قه ی دنیا ده كه ن تاكو بچنه به هه شت ئێ به هه شتێك ژنی زه عیفه و گوناحباری تیا بێیت بۆ چیتانه خۆ شه ڕابه كه ش هه ر حه رامه؟ ئیتر بۆ لێیره خۆتانی بۆ به کوشت ئه ده ن تا بگه ن به و نیعمه ته ی خوا ؟بۆ له پیاوه وه ده ستی پێ نه كرد ئه م ئاینه ؟ وەڵامەکش ئەوەیە چونكه ژن جوانترو ئازا ترو سه رنج ڕاكێیشتره ، ژن نه بوایه به چی خه ڵكی له خشته ده برد ئه م ئاینه ؟ ژن هەمان پله یه ،وه كو پیاو هیچ هۆكاری ترس و گوناح و حه رام نیه به ڵكو جوانترینه ژن ، ژن به س نیه به رگه ی ئه م هه مو خه ڵه تاندن و سته م چه وساندنه وه ی ئاین و پیاو سالاری و سیسته می سه رمایه داریشی گرتوه ئیتر له وه پۆڵاین و به هێیز تر چیتر ده بێت. وا نیه ژن له كوێ ده ربكه وێت ئیسلامی سیاسی و زۆرێك له ئیمانداران و پیاوسالارانیش چاویان به ڕۆناكی ژن كوێیرده بێت ده كه ونه هات و هاوارو هیستریا ده یانگرێت ؟ كه ئەبێت ژن لەتێڕامانی خەیاڵاتی ئەفسانەیی ودواکەوتوانەوکۆنەپەرستانه وه بە دڵسوزانە بگواسترێتەوە بۆتێڕمان ولێ ووردبوونەوە لەهەنگاوە جوان ومرۆڤایەتی یەکانی مرۆڤ بوونی .چونکە ژن دایکی مرۆڤایەتی و کۆڵەکەی پێشکەوتنی شارەستانێتی مرۆڤایەتی یە. واته بژی ژن. له ناوبچێت خورافه و ئه وانه ی ژن به زه عیفه و پلەدوو کەمتر لەمرۆڤ پێناسه ده كه ن . له كۆتاییدا بانگه وازی ژنان و پیاوانی ئازادی خوازو یه كسانی خواز ئه كه م به یه ك ڕیزی و یه ك ده نگی خه بات بكه ن له پێیناو به دیهێنانی مافه ئینسانی یه كانی خۆیان بژی یه كسانی نێیوان ژنان و پیاوان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.