هەستن ئەی هۆزی بەش مەینەتان

0

هەستن ئەی هۆزی بەش مەینەتان
دیلانی برسیەتی دنیا
لە تەنوورەی بیر و باوەڕمان
قرمژنی تریشقە ڕاسا
تەنوورەی ئاخرینە؛ هەستن
با هەڵی پێچین دەورەی کۆن
ڕابین و ژێر و ژوور کەین جیهان
ئێمەی هیچ بین بەگشت، ئەی کویلان

ئاخرین شەڕه شەڕی سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەڤاڵان
بە ئەنترناسیۆنال رزگار دەبی ئینسان

دەسەڵاتدار ڕزگارمان ناکەن؛
نە شا، نە شێخ، نە ئاسمان
با خۆمان بۆ ڕزگاری ڕابین
ئەی خێڵی بەرهەمهێنەران
ڕزگاری گشتی بێ و ڕەها کەین
گیان له بەند و ماڵ له تاڵان
خۆمان ئاگر خۆش کەین و بۆکتین
بە گەرماوگەرمی ئاسنمان

ئاخرین شەڕه شەری سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەڤاڵان
به ئەنترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان

ئێمەین کرێکاران و وەرزێران
کۆمەڵی مەزنی زەحمەتکێش
هەر بە ئێمه دەبڕێ جیهان؛
تا کەی بۆ تەوەزەلی خوێنرێژ؟
بەڵام ئەمرۆ و سبەی، ئەی هەفاڵان
هەر کە فەوتان قەڵ و داڵان
هەتاوی گەش هەتا هەتایە
تیشک داوێژێ بۆ ئینسان

ئاخرین شەڕه شەڕی سەر و ماڵ
با یەکگرتوو بین هەڤاڵان
بە ئەنترناسیۆنال رزگار دەبێ ئینسان

……………………………………………………………………………….

سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار
هۆنراوەی: ئۆژن پووتیە
ڕێکەوتی نووسین: لە جەریانی کۆمۆنی پاریس 1871
ڕیکەوتی بڵاوبوونەوە:1880ی زاینی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: مصلح شيخ الاسلامى”ڕێبوار”

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.