نەوال سعداوی بەناوبانگترین بەرگریکاری مافەکانی ژنان لەتەمەنی ۹۰ ساڵی دا ماڵئاوای لەژیانکرد .
یەکێک لەژنە دڵسۆزوڕو ڕادیکاڵ و ئازاکان کە بەرگری کاری سەرسەختی مافە وئازادی یەکانی مافەکانی مرۆڤ وژنان بووە ئەویش نەوال سعداوی زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لە ٢١-٣-٢٠٢١ ماڵ ئاوای لەژیان کرد .یادی ئەم ژنە تێکۆشەرە هەمیشە بەرزوبەڕێزە لەمێژوویی تێکۆشانی مرۆڤایەتی دا.
چەند وتەیەک لە وتەکانی :
*ئـیرادەم کۆنترۆڵم ئـەکات نەوەکو شوێن و کات و خەڵک.
*شـەرەفی مرۆڤ ئیتر پیاو بێت یـان ژن بریتیە لە ڕاستگۆیی، ڕاستگۆیی لە هەست ، ڕاستگۆیی لە بیرکردنەوە ، ڕاستگۆیی لە کرداردا .مرۆڤی ڕاستگۆ جووت ژیان ناژی ، یەکێک بە ئاشکراو ئەویتر بە نهێنی .
*خەڵک مرۆڤی ڕاستەقینەی ناوێت لەسەرئەوەڕاھاتوون لەھەمووشتێکدا ساختەی بکەن تەنانەت لەگەڵ خۆشیاندا .
* (عەلمانیەت وەهمە و من باجی وەهمی عەلمانیەت دەدەم).
*چەندێرێک لە ژیاننامەی نەوال سعداوی ؛
لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ دا لە گوندی کەفەر تحلە، سەر بە پارێزگای القلیوبیە لە میسر، لە دایك بووە دووەم منداڵی خێزانەکەی بووە گەورەترین منداڵە لە کۆی ۹ خوشک و برا. یەکێک بووە لەو ژنانەی کە ڕەتیکردۆتەوە بە ناوی باوکی کە سەعداوییە بناسرێت، بۆیە ناوی نەوال زەینەبی لە خۆی ناوە. باوکی بەر پرسی حکوومی بووە لە وەزارەتی پەروەردە.دایک و باوکی زوو کۆچی دوایان کرد، بەرپرسیارێتی گەورەی خێزانەکەی گرتەئەستۆی خۆی .نەوال دەرچوی زانکۆی قاهیرەیە ،پسپۆری نەخۆشیەکانی سنگە .داکۆکی کاری ناسراوی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان بووە. چەندین پەرتوکی نووسی ووە یەکێک لە پەرتوکەکانی بەناوی:
تعلمت الحب براءة ابليس امرأة عند نقطة الصفر و (ئافرەتێک لە خاڵی سفردا)