(ترێی تاڵ)

0
بەکر عەلی
بیستوومە گوایە پێم ئەڵێی؛
شاعیرێکی تەواو تەزیوو.. .
خۆ پەرسستە
گێلە سستە
ئەمەو..ئەو..و ئەویەتی
پرچ و شەوو ڕق و جوێن،ناسنامەیەتی..
شعرەکانم ترێی تاڵن
نابنە گوللە..
نابنە قامچی و قەپ و بارووت
سندوقێکن
پڕن لەپێڵاو و پێک و ئافرەتی ڕووت!
بەڵام گیانە ئەگەر واشبم
شاعیرێکی وەک ئەفەرمووی
بەم ڕادەیە بەڕەڵاش بم،
بەختەوەرم هەر هیچ نەبێ
وەک ناوت نام
منی گێل..منی ترێی تاڵ،
تەنها شەوێک
نوێنەکەتم پڕ نەکرد، لە ماچ و قەپاڵ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.