مامۆستایان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایەتی دەردەبڕن

0

 ئا.عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی :تایبەت بەهۆی ووڵام نەدانەوەبەخواستەکانیان ،بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژلەکوردستان، لەئاگاداریەکدا کە بۆ ئاگاداربوونی هاوپیشەکانیان بڵاویان کردۆتەوەو کات وشوێنی چالاکیەکە دیاری کراوە تێیداهاتوە ڕێکارەکانی خۆپاراستنی تەندروستی ڕەچاوبکەن. هێمن عەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرئەوچالاکیە بەئەلتەرناتیڤی شورایی ڕایگەیاند کە، ئەوان پێشبینی ئەوەیان کردوە هێزە ئەمنیەکان رێگە بەچالاکیەکەیان نادەن بەتایبەت کەمامۆستایانی وانەبێژبەنیازن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمەوە ڕوو لە هەولێر بکەن ،بۆ رێکخستنی خۆپیشاندانەکە، بە پێی رووداوەکانی رابردوو بە ئەگەری زۆرەوە هەر لە بازگەکانی پێشەوە رێکاری توند دەگرنە بەرو رێگری دەکرێ و مۆڵەت نادرێ کە هیچ وانەبێژێک بگاتە سنوری چالاکیەکە. هێمن عەلی دەڵێت، لە ئەگەری هەر رێگریەک بەدڵنیایەوە بەرنامەمان هەیە لەو شوێنە بمێنینەوە کە رێگەمان لێدەگرن دواتر بڕیار ،وایە هەر گروپە لە ناوچەی خۆمان و لەبەردەم پەروەروەردەی شار و شارۆچکەکاندا دەست بە چالاکی نارەزایەتی دژ بە بێ باکی دەسەڵات بکەین. هێمن گوتیشی ،لە هەرپێشهاتێک ئەگەر ڕووبدات ،کە توندوتیژیمان لەبەرامبەربکرێت، لەڕێگایەکی تایبەتەوە نامەمان ناردوە بۆUN تائاگاداربن و هەوڵی پاراستنمان بدرێت. بەیاننامەی مامۆستایانی وانەبێژ وەک خۆی:

⛔ ئــاگــاداری :

بـۆ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی ڪوردستان ڕۆژی یـەك شــەمـمـە ڕێـڪـەوتـی 4 ی 4 ی 2021 لـــە هـەولـێـری پـایـتـەخـت ، لـەبـەردەم بـیـنـای ئـەنـجـومەنی وەزیـران ( ڪـاتـژمـێـر 10 بـۆ 10 و نـیـو ) گردبوونـەوەی مەدەنیانە ئەنجامدەدەین هەتا مانەوەمان لەوێ تــا دەگاتـە خێمە هەڵدان . بۆ داواڪردنی دامەزراندن و مافی سەرەتاییمان . داواڪارین لــەســەرجەم وانــەبێژان ئامادە بـــن و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەڪان هاوڪارمان بن .

*تێبینی : ( ماسك و دەستڪێش بپۆشن )

دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ

Leave A Reply

Your email address will not be published.