ناڕەزایەتی خانەنشینانی ئێران لەدژی بێ مافی و نەدانی مووچە و پاداشتەکانیان

0

بەردەوام چین وتوێژە جیاوازەکان ئێران بەهۆی چەوسانەوە و سەرکوتەوە لەخیابانەکانی شارەکانی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن وێڕای ئەوەی ڕژێمی ئیسلامی وەڵامی خواست وداواکاری یەکانی خەڵکی ناڕازی ناداتەوە لەهەمان کاتدا بەهێزی سەرکوتکەر بەزۆرە ملێ خەڵکی ناردۆتەوە ماڵەکانیان یان زیندانی کردون وئەشکەنجەی داون.بەڵام خەڵکی ناڕازی بەردەوامە لەتێکۆشان بۆ هێنانەدی خواستە ڕەوائینسانی یەکانی. 

ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی خانەنشینانی لەشاری ئەراک وکەرەج چەندشاری تر  لەئێران لە ٤-نیسان-٢٠٢١ درێژەی هەیە،ئەمڕۆ پارێزگەکانی ئێران، خانەنشینان لە بەردەم بینای (دابینکردنی گشتیی) ناڕەزایەتییان نیشاندا داواکاری خەڵکی خۆپێشاندەران بریتی بوون لە:

١-پێدانی  هەقدەست وکرێی مانگانەیان

٢- پێدانی وبیمەو  پاداشتەکانیان .

٣-  خانەنشینان دەڵێن نامانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران بکەین هەتا داواکاری یەکانمان جێ بەجێ نەکرێت.

ئەوچەندین جارە کرێی مانگانە وبێمەو پاداشتەکانیان دوا دەکەوێت نادرێت وبەرپرسانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی بەدرۆ کانیان فرێویان دەدەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.