بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوەلەبەریتانیا ٢٦کەس دەست بەسەرکران و١٠ پۆلیس برینداربوون

0

 ڕۆژی شەمە ٣/٤/٢٠٢١  لەشاری لەندەن وچەندین شاروشارۆچکەی  وڵاتی بەریتانیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو،ئەنجامدانی ئەوناڕەزایەتی وخۆپیشاندانە دژ بەو هەوڵەی  حکومەتی بەریتانیایە کە بە تەمایە بیکاتە یاسائەم ناڕەزایەتیان ئەنجامدرا و بەردەوامیش دەبێت هەتا پاشەکشە بە هەوڵەکانی حکومەت دەکات.ئەوەی شیاوی باسە ئەوهەنگاوەی حکومەت بۆ بەرتەسککردنەوەی ماف وئازادییەکانی خەڵکە .کە هیچ جۆرە ئازادییەك بۆ ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان  و کۆبونەوە یەک کە هەر ئامانجێکی هەبێت وبە هەر شێوازێك بگرێتە خۆی و ناهێڵێتەوە وئەگەر ئەم هەونگاوەی حکومەتی بەریتانیا سەربگرێت وسەرکەوتووبێت ، ببێتە یاسا هەمو کەمایەتییەك و هەموو مەیلێکی سیاسی دەگرێتەوە ئازادی یەکانیان بەرتەسک دەکرێتەوە. لەدرێژەی ئەوناڕەزایەتییانەدا لەشاری لەندەن پۆلیس هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران کە بەزۆر ویستوویەتی بڵاوە بەخۆپیشاندەران  بکەن،خەڵکیش بەرگری کردووە بەردەوام بووە لەخۆپیشاندان هەربۆیە  بەیەکدادان دروست بووە،لەئەنجامدا بەگوێرەی زانیارییەکان ٢٦ کەس لەخۆپیشاندەران دەست بەسەرکراوە  هەروەها ١٠ پۆلیسیش بریندار بووە. ‌

Leave A Reply

Your email address will not be published.