وون بوون

0
تارا ئەمین سەپان
لەئێوارەیەکی بێکەسی
بەنیگای حوزنی جەماڵت
لەگەڵ شیعرێک
لەشەقامێکی تەنیایی
باسی جوانی تۆمان دەکرد
ئەو باسی
باڵای بۆم دەکرد
باسی قژو
باسی ڕیش و باسی جوانی
تۆی بۆم دەکرد
منیش خەمی خۆمم بەبا ئەکرد
ڕاوی گڵوڵەم باس دەکرد
شیعر وتی
ئەزانی تۆ ھەتا ماوی
لەئەوین و عەشق ناگەی
لەجوانی کوڕێک تێناگەی
منیش ووتم
تۆ هێشتا شیعرێکی
ساوای
هێشتا عەشقت نە ناسیوە
کاتێ ویستت لەجوانی
ئەوین بگەی
ئەبێ وەک من
لەناو گڵۆڵەی عەشقمدا
خۆت وون بکەی
ئەوسا فێری یاساو
ڕێسای عەشق دەبی .
ئەڵمانیا
٢٠٢١⁄٤⁄٤
Leave A Reply

Your email address will not be published.