ناڕەزایەتی خەڵکی ناڕازی وکرێکاران ومامۆستایان وخوێندکاران لەئێران درێژەی هەیە
*لەدرێژەی ناڕەایەتی یەکانی خەڵکی ناڕازی لەشارەکانی ئێراندا ڕۆژی ٦ی نیسانی٢٠٢١ لە شارەکانی( شیراز، بوشەهر، ئەسفەهان و کەرەج ) خوێندکاران دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کرد بەرامبەر بە نەبوونی ماف وخزمەتگوزاری یەکانیاندا. هەروەها لە کۆبوونەوە جەماوەی یەدا پشتیوانیان لە خواست وداواکاری یە ڕەواکانی مامۆستایان کرد.
*بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی نیسان ٢٠٢١ ژمارەیەک لە کرێکارانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئەهواز و ئاوی پاشەڕۆ، بە نوێنەرایەتی نزیکەی هەزار کارێکاری تر لە بەردەم بینای پارێزگار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە وبەڵێنانەی کە بۆ پێدانی داواکاری نزیکەی ٤٠کرێکاری عەبفایی خۆرەمشەهر لە ڕۆژی شەممە ٣ی نیسانەوە لەبەردەم ئەو بەشەدا کۆئەبنەوە و داوای پێدانی مووچە وهەقدەست وبیمەکەیان دەکەن ئەم کرێکارانە لە مانگی یەکی ساڵی 2020 ەوە مووچەیان پێنەدراوە سەرەڕای ئەوەش، پشوویان پێنەدراوە.
*ڕۆژی سێشەممە ٦-٤-٢٠٢١ ڕێپێوانی ١٤٠٠ کرێکاری کۆمپانیا و قەبارەی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا، لە بەردەم پەرلەمان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی هەق دەستی بەڵێندەرانیان دەکرد لەم چەند مانگەی دوایدا ئەمە یەکەم جارە ئەم کرێکارانە کۆدەنەوە بۆ بەدوا داچونی ماف و داواکارییەکانیان.