بەداخەوە:مامۆستائەحمەد دڵزار شاعیری ناسراوی تێکۆشەری کۆمۆنیست ومرۆڤ دۆست ئەمرۆ ماڵ ئاوایی لەژیان کرد

0
ئەمڕۆ شەممە٢١ی خاکەلێوە ٢٧٢١ بەرامبەر ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ مامۆستا ئەحمەد دڵزار شاعیری ناسراوی تێکۆشەری چەپ وئازادیخواز لە تەمەنی ١٠١ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێری  کوردستانی عێراق  ماڵئاوایی لەژیانکرد.
*بەشێک لەژیاننامەی شاعیر :
احمد دڵزاری شاعیر  ناوی تەواوی ( ئەحمەد مستەفا محەمەد حەوێزیە) لە ٨ ی کانونی دووەمی ١٩٢٠ لە شاری کۆیە لە دایکبووە، لە تەمەنی (٧) ساڵیدا ماوەی (٢) ساڵ لە حوجرە خوێندویەتی لە ساڵی ( ١٩٢٩) چووەتە بەر خوێندن و لە ساڵی (١٩٤١) کۆتایی بە خوێندن هێناوە ، لەو کاتەوە دەستی کردوە بە شیعر و نازناوی (دڵزاری) هەڵبژاردووە .
*لە ناوەڕاستی جەنگی دووەمی جیهانی لە ساڵی (١٩٤٢) بووە بە سەرباز لە تیپی تایبەتی (لیڤی) ئەم تیپە لەلایەن ئینگلیزەوە دامەزرا بوو ، لە دووای ١٩١٨ سەربازەکانی لە هەموو خەڵک و دانیشتوانی عیراق پێکهاتبوو زۆریان لە ئاشوریەکان بوون لە ناو کورد (تەیاریان) پێ دەگۆتن نزیکەی (٣) ساڵ و نیو لە ڕیزی ئەو تیپە مایەوەو بەشێکی ژیانی لە فەڵەستین بردە سەر .
لەو کاتەوەی لە خزمەتی سوپا ڕزگاری بوو لە ساڵی (١٩٤٦) گەڕایەوە کۆیەو پەیوەندی بە (کۆمۆنیستانە)وە کرد لە دووای ماوەیەکی کورت بۆ یەکەم جار لە لایەن  دەوڵەت ودەسەڵاتەوە زیندانی کرا.
دڵزار بۆ جاری دووەم لە ناوەراستی (١٩٤٨) زیندانی کراوە لە کۆیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە. سەرەتای ١٩٤٩ دادگا فەرمانی (٦) مانگ زیندانی بۆ دەرکردووە و ڕەوانەی بەغدا کرا، لە ناو بەندیخانەی بەغدادیش لەسەر جموجۆڵی سیاسی دادگا فەرمانی (٣) ساڵ بەند کردنی بۆ دەرکردو ڕەوانەی بەندیخانەی (کوت) کراو لە هاوینی (١٩٥٢) ئازاد کرا .
*لە ساڵی (١٩٥٣) لە هەولێر بوو ئینجا ڕەوانەی سلێمانی کرا لە ئاغوستی ١٩٥٤ گوازراوەتەوە کەرکوک ، لەو ماوەیەدا دەسەڵات هەوڵی دەدا بیگرێت بەڵام خۆی بە دەستەوە نەدەدا بۆ ماوەیەک چووە هەڵەبجە لەوێ دەگیرێ و بە بەند کراوی دەنێردرێتەوە بۆ کەرکوک ئینجا لەوێ بە دەست بەسەر کراوی ڕەوانەی بەندیخانەی ( نوگرە سەلمان ) دەکرێت دوای ئەوە لە ساڵی (١٩٥٦) ئازاد دەکرێ و دێتەوە کۆیەو بە نهێنی ژیان دەباتە سەر تا کودەتا سەربازیەکەی ١٤ ی تەمموزی ١٩٥٨ ، لەو ماوەیە تا ساڵی ١٩٦٠ خەریکی کاروباری سیاسی شوعیەکان بووە لە کۆیە ،
*لەگەڵ حزبی شوعی عێراق بووە و. لەو ساڵی ١٩٦٠ کراوە بە دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی (ئازادی) ، لە دووای کودەتا فاشتیەکەی ٨ ی شوباتی ١٩٦٣ چووەتە ڕیزی چەکدارو شوعیەکان کە بنکەیان لە کلکە سماق و ئاوە گرد بووە .
لە ساڵی ١٩٦٧ بەولاوە چاوی دەسەڵات زۆر بە دوای کۆمۆنیستەکانەوە نەبووە بە تایبەتی لە دووای بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ .
 ساڵی ١٩٧٠ی زایینی بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردرا.
لە ساڵانی ١٩٧٠- ١٩٧٢بەشداری دەورێکی ڕۆشنبیری کردووە لە مۆسکۆ لە بارەی فیکری مارکسیەوە ، وە هەروەها لە ئەکادیمیای بوڵگاریا لە سۆڤیا بڕوانامەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی وەرگرتووە .
*لە دووای ١٩٧٤ کە دەسەڵاتی عیراق بەدەست پارتی و بەعس بوو پەیمانی ستراتیجی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتی ئەو سەردەمە مۆرکرد .لە ساڵی ١٩٧٩ کە بەعس لە کۆمۆنیستەکان هەڵگەڕاوە ئیتر دڵزار چۆوە پاڵ ڕێکخراوی کۆمۆنیستەکان لە (ناوزەنگ و پشت ئاشان) تا ساڵی ١٩٨٣ .لە ساڵەوە چووە سوریا ، ئینجا بوڵگاریا ، پاشان سویدو بوو بە پەنابەری سیاسی تاکو ساڵی (١٩٩٤) گەڕایەوە بۆ نیشتیمان ، ئەمڕۆ ۱۰ ی نیسانی ۲۰۲۱ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت .
بەگيانى فهدو خوێنى شەهيدان
ناوەستين لەڕێی سەربەستى و ژيان
بەتێکوشان و شۆرشى خوێنين
بەرنادەین ڕێگاى مارکس و لينين.
ئەحمەد_دڵزار
Leave A Reply

Your email address will not be published.