پێویستەژینگەجوان بپارێزین

0

نافە هەڵبجەیی 

ئەمەوێ بەکورتی لەسەر ژینگە پارێزی تۆزێک بڵێم.ئەگەر من دەسەڵاتم هەبوایە,لە مەحکمە,یەکێک لەفەقەرەکانی هاوسەرگیریم زیاد ئەکرد..ئەویش ئەوەیە بەڵێننامە لەهەردوو کەسەکە پڕ بکرێتەوە.کە نەوەکانیان ئەخەنەوە فێری ژینگە پارێزی بکەن. چونکە ژینگە پارێزی لەخۆی لە ناوی خێزانەوە دروست ئەبێت.ئەبێت لەگەڵ شیر خواردنی مرۆڤەکان ،بچڕێ بەگوێی هەموو تاکێکی بگەیەندرێت ،کە پێویستە نیشتمان دۆست بێت و مرۆڤ دۆست بێت و ژینگە دۆست و ڕێزی هەموو گیاندارو بونەوەرێک بگیرێت و ڕۆک وگوڵ و دارەکان بپارێزێت .تا تاکەکان ئەم هەستانەیان بۆ دروست نەبێت..ناتوانن خۆیانیان خۆش بوێت.

لەڕاستیا من ئەچمە شوێنە گشتیەکان و پاشماوەی خەڵک ئەبینم .پێش ئەوەی دانیشم .هەمووی کۆ ئەکەمەوە ..چەند دڵم بەژینگەکە ئەسوتێ ئەوەنە بۆ مرۆڤە بێ مەسولیاتەکان ئەسوتێت..ئەڵێم گوناحن فێر نەکراون .ئەوانیش کەم عەقڵن خۆیان دەرک بەوە ناکەن .ئەم جێگایە هی ئەو نیە .دوای ئەوان خەڵکێکی کە لەجێگەیان دائەنیشێت.لەڕاستیا ئەو کەسانە هیچ مەبدەئەئێکیان نیە،بۆیە هەست بەمەسولیات ناکەن.

بۆیە کاری واناڕەوا ئەکەن و ژینگەی جوانی کوردستان وێران دەکەن ،هەروەها وەیان ئەچنە ڕاو کردن .ئەو گیاندارە بچوکە ناسکانە ئەکوژن .نیو کیلۆ گۆشتیان نیە،ئەیان کوژین.بۆ ئەبێت ئێمەی مرۆڤ هەموو هەقێک بەخۆمان بەین بەڵام بۆ گیاندارەکانی و ژنگە هیچ ماف و هە قێک نادەین.مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە .لەقیمەی خۆشی ژیاندان، لەخواردن و خواردنەوە و هەموو جوانیەکانی ژیانیان بەئاسانی دەست ئەکەوێت.بۆ ئەبێت کە یەک تۆز کارمان لەسەرە نەتوانین پێ هەڵسین ئەویش ڕەچاو کردنی ژینگەی چواردەورمانە ڕاگرتنی بەخاوێنی .لەکۆتادا ئەڵێم ئەوەی ژینگە دۆست نەبێت،خۆی خۆش ناوێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.