کارگەرین جەنگاوەرین

0

 

کارگەرین جەنگاوەرین

ڕەنجبەرین، تێکۆشەرین

بۆ قەڵای سەرمایەدار

تێکدەرین تێکدەرین

ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین

قارەمانی هێرشین

بۆ سوپای خۆنخواری خواز

قڕکەرین، دوابڕین

ئیشکەرین داهێنەرین

ئێمە گەنج و گەوهەرین

بۆ هەموو کردار و کار

پێشڕەوین پێشڕەوین

نامرین قەت نامرین

هەر ئەژین و هەر ئەژین

بۆ گەلی برسی و هەژار

ڕێکخەرین ڕابەڕین

دوژمنان بەرباد ئەکەین

نیشتیمان ئازاد ئەکەین

بۆ گەلێکی بەختیار

هەوڵدەین، هەوڵدەین

* احمد دڵزار

*بەندیخانەی کوت لە ساڵی  ۱۹٥۰ 

Leave A Reply

Your email address will not be published.