ڕاگەیاندراوێکی بەپەلە لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی و کوردستان

0
تۆڕەکەمان بە دڵەراوکێ و ناڕەحەتیەکی زۆرەوە دەڕوانێتە هەڵکشانی مەترسیداری ژمارەکانی توشبون بە کۆرۆنا.
بۆ ئێمەومانان ئەو ژمارانە بۆ خۆیان تۆقێنەرن. لە پاڵ ئەوەشدا ئێمە دڵنیاین کە ژمارەی توشبون و مردن بە کۆرۆنا لە کوردستاندا زۆر لەو ژمارانە زیاترن کە ڕادەگەینرێن.
ئێمە وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان و دەسەڵاتی پارێزگاکان بە بەرپرسیار دەزانین لەبەرامبەر ئەم دۆخە.
هەر بۆ نمونە وێنەکانی ئەمرۆی قەڕەباڵەغیەکی ناشاراستانی و ناتەندروستانە بۆ شەربەت لە شاری سلێمانی مایەی شۆکە بۆ ئێمەومانان. ئەم جۆرە رەفتارانەی کە وا دەکات ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا ئەوەندەی تر بڵاوببێتەوە.
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەمو کارێک بکەن بۆ رێگری لە قەڕەباڵەغی ناپێویست و ناتەندروست.
بەپێچەوانەوە، کوردستان لە بەردەم هەڕەشەی کارەساتێکی تەندروستی گەورەدایە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٤/١٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.