« ئەنفال »

0
فرمێسکی من
لەئازاری ئەنفالەوە
هەڵ ئەقوڵێت و
لەناڵەی بادینانە وە
دەس پێدەکات
لەناو دڵی بارزان
کۆتای دێ
دەبێ ئێستا گوێتان
لە مناڵێکی ساوا و
لە ژنێکی ڕەش پۆش ببێ
کەبێنازن لەدوای ئێوە
قەدەر ئەی بات و دەهێنێ
ئەبێ ئێستا
لەبەرزەخی ئاسمانەوە
روحەکانتان
وەکو باران
بەسەر ئەم خاکە دەبارێ
وەی لێ وەیلێ وەیلێ
نیشتمانم
چاوەڕێیە دە هەزار گوڵ
دەهەزار پەپولەی بێ باڵ
دە هەزار ڕوح
لەباوەشیا بەئارامی
تاوێ بنوێ .
ن. تارا ئەمین سەپان
Leave A Reply

Your email address will not be published.