کاریگەری پەروەردە لەسەر مروڤ

0

ن. تارا ئەمین سەپان

پەروەردە بۆ مرۆڤ وەک خۆراک وایە ئەگەر مرۆڤ لێی داببڕێت ھزرو ھۆشی نەخۆش دەکەوێ و مرۆڤایەتی گۆج دەبێ یاخود لەبرساندا دەمرێ . بیگومان مرۆڤ بەسروشتی حاڵ زوو شتی لەبیر دەچێتەوە،پێویستە داتا بکرێتەوە. ھەرچەندە ھەندێ لەبیرچوونەوە زۆر پێویستن بۆیە پەروەردگار ئەم تۆوەی لەمرۆڤدا چاندووە بۆ نموونە ئەگەر کەسێکی ئازیزی لەدەست بدات بەگوێرەی ڕۆژگار لەبیری دەچێتەوە لەچاو سەرەتای ڕوداوەکەدا ، بەڵام مرۆڤ لایەنێکی گرنگی وەک پەروەردەی نابێ فەرامۆش بکات و دەبێت بیکاتە ھەوێنی ژیانی تاک بەتاکی کۆمەڵگە بەگشتی و خێزان بەتایبەتی لەبەر ئەوەی خێزان واتە کۆمەڵگا .تاک واتە کۆمەڵگا، ھەر بۆیە ھەرکۆمەڵگەیەک کاری لەسەر پەروەردەکردنی تاک کرد کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوەو لەگەشەکردنی سیستەمی پەروەردەدا ھەمیشە بۆ پێشەوە دەچێت .

گرنگە مرۆڤ لەسەرەتای تەمەنییەوە لەگەڵ شیر پێدان و خزمەت کردندا پەروەردەشی پێ بدرێت ئەگەر بە سیسیش بێت ،لەبەر ئەوەی دەبێتە چرای دواڕۆژی ژیانی خۆی و خێزان و کۆمەڵگەی بەشەری بەگشتی .پەروەردە ئەگەر دەستە جەمعی بێت کارێکی نایاب و ناوازەیە خۆ ئەگەر وانەبوو پێویستە لەسەر خێزان ھەستێ بەڕێکارو پڕۆگرامی تایبەتی پەروەردەیی خۆی .

لەوڵاتانی گەشەنەکردوو پڕ گرفت ئەم کارە گەلێک قورسەو ھەندێ جار دەچێتە خانەی مەحاڵەوە ، لەبەر ئەوە ھەرچەند خێزانێک ھیلاک و شەکەت بێت لەگەڵ مناڵ و نەوەکانی خۆیدا بۆ پێگەیاندنێکی تەندروستیان بە بچوکترین لادان دەرەوەی خێزانەکەی ئیتر باخچەی ساوایان یاخود خوێندنگەکەی یان ھەر ھەلێکی چونە دەرەوەدا خەیاڵ و بنەماکانی پەروەردەی خێزانی تێکدەشکێت و سەرلەنوێ بنیاد نانەوەی پێویستەو تەقەلایەکی تر دەخوازێت بۆیە وتمان ھەندێ جار دەچێتە خانەی مەحاڵەوە لەکۆمەڵگەی پێش نەکەوتوودا……. 

ئەڵمانیا ٢٠٢١/٤/١٥

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.