ژن کوشتن بۆتە دیاردەیەکی ترسناک لە کۆمەڵگەی کوردیدا

0

ن.تارا ئەمین سەپان
نازانم لەکوێوە دەست پێ بکەم پەنجەم چۆن قەڵەم بگرێت بەچ بیرو بۆچونێک شیکار بکەم بەچ دڵێ بتوانم قسە بکەم !کاتێک تاوانێک دەبینم ،هەڵەیەکی ناو کۆمەڵگە دەبینم ، کاتێک دەبینم مرۆڤێ دەبێتە دڕندە بەسەر مرۆڤێکی ترەوە،کاتێک بێ ڕەحمیەک بێ دڵێک بێ ویژدانیەک دەبینم زۆر شتی تر.
قەڵەمم نانوسێت توشی شۆک دەبم و لەئاستی لاڵ دەبم وام لێدیت دەڵێم هەرچی بڵێم بێ سودە .بەڵام ناتوانم بێ دەنگ بم لەئاست هەڵەو زوڵم وتاوان دەبێت کۆڵ نەدەین بێدەنگی مایەی فەشەلە مایەی دۆڕاندنە کاتێک بێدەنگ نەبین لەئاست تاوان و زوڵم ئەگەر دەستکەوتیشمان نەبێت ئاسودەین .
مرۆڤ جوانترین بەنرخ ترین بونەوەرە خوای گەورە دروستی کردوە کاتێک ئەوەندە بەنرخ دروست بوین بۆ خۆمان کارێک بکەین لەنرخی خۆمان کەم کەینەوە بۆ خۆمان بخەینە قاڵبی ئاژەڵ کاتێک وشەی ئاژەڵ بەکار دێنین کە ئاژەڵ زۆر بەبەزەییە بەڵکو هەندێ مرۆڤ کارێک دەکات وشەی ئاژەڵ زۆرە دەبێت دڕندەیەکی دروست کراو.ئەم کردارانە بەتەنا ڕەگەزێک ناگرێتەوە بەڵکو زەرەرمەندە بۆ سەرانسەری کۆمەڵگە هەندێ تاوان لەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا دەکرێت بەرامبەر ئافرەتان بەهیچ پێوەرێک جێگای قبوڵ نیە بۆ دەبێ ئافرەت وەک مرۆڤ سەیر نەکرێت بۆ دەبێ مافی بەڕەوا نەبینرێ بۆدەبێ کەسێکی تر ببێتە بەرپرس لەو بۆدەبێ خۆی بکاتە دادوەر حوکم بدات بەسەر ئافرەتدا دۆزەخ هەڵکات بۆ ژنان ئەگەر بەهەر شێوازێک بێت لەژێر هەرپاساوێک بێت ئەوە قبوڵ نیە.ئەم کارە بەس بەتەنها ژن زەرەرمەند نیە بەڵکو پیاوانیش پشکیان بەردەکەوێت لەوانەیە ئەم کارە پێچەوانە بێتەوە ژنانیش توشی کوشتنی پیاوان ببنەوە کارەسات لێرەدایە لەبەر ئەوەی هەموو پیاوان وانین هەموو پیاوان زوڵم ناکەن هەمو پیاوان ئەمانەی پێ قبوڵ ناکرێت بێ ڕەحم و دڵ و بێ بەزەی نین. بۆیە دەبێت هەموان ژنان و پیاوان بەیەکەوە بێنە دەنگ ژنان بۆ مافیان پیاوان بۆ ناشرین کردنی شێوەی پیاوبونیان بۆیە دەبێ بێ دەنگ نەبین کۆمەڵگەی ئێمە پێویستی بەشۆڕشێکە بۆ دروست بونەوەی کۆمەڵگەیەکی چاوکراوەو تێگەشتو دەبێت شەڕ بکەین بەهەموو هێزێکەوە تابتوانین کۆمەڵگە لە داڕمانی بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی ڕزگار بکەین.
ئەڵمانیا٢٠٢١⁄٤⁄١٨
Leave A Reply

Your email address will not be published.