بانگەواز: بۆ هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە و گروپەکانی ژنان،بۆ مرۆڤدۆستان و چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و ئازادیخوازانی کۆمەڵگا

0
لەم چەند هەفتەیەدا حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆ کوشتن و خۆ سوتاندنی ژنان تەشەنەی کردووە و هەر چەند ڕۆژی ڕابووردودا لە هەولێر ژنێك لەلایەن هاوسەرە کۆنەکەیەوە کوژرا و لە تەقتەق باوکێك کچەکەی خۆی خنکاند کەهاوسەرگیری کردبوو .
ئێمە وەکو پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە نیگەرانی خۆمان دەرئەبڕین لە ئاست ئەم شەپۆلەی ژنکوشتن وە سەرکۆنەی ئەو کارە قێزەونە ئەکەین کە بۆتە هۆی نارەزایەتی بەرفراوانی خەلکی کوردستان ..
ئێستا کاتی هەڵوێست وەرگرتن و جموجۆڵی جەماوەریە بۆ وەستاندنی ئەم ژن کوشتنە .لێرەوە بانگەوازی هەموو لایەکتان ئەکەین کە بەیەکەوە بێ جیاوازی و تێروانین و ئاراستەی ئیشکردن کۆبوونەوەیەکی گشتی ڕابگەیەنین و بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کە چالاکیەکی جەماوەری ئەنجام بدەین بە هەمانگی یەکتر بۆ ئەوەی فشار بخەینە سەر دەسەڵاتداران و لایەن و دام و دەزگاکانی حکومەت و پۆلیس و دادگاکان کە هەنگاوی باشتر هەڵگرن بۆ ڕووبەرووبونەوەی تاوانی ژنکوشتن و سزادانی تاوانباران .
هیوادارین هەر کەس و لایەن و ڕێکخراوێك ئەم پرسەی بۆ گرنگە و ئەیەوێت هەنگاوی مەیدانی و کرداری بۆ ئەنجام بدرێت پەیوەندی بە پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژەوە بکات بۆ سازکردنی چالاکیەکی جەماوەری لە شاری سلێمانی و ئەگەر بکرێت لە شاری هەولێریش .
دەستەی دامەزرێنەری
پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
۲٠۲۱/٤/۱۹
Leave A Reply

Your email address will not be published.