لەکوردستان کریکاراران ڕوبەڕوویی چەوسانەوەوبێمافی دەبنەوەبەدەیان کریکارگیان لەدەست دەدەن لەبەرابەردا ڕێکخراووحزبەو چەپ وکرێکاریەکان بێ دەنگن.بەهیزکردنی بزووتنەوەی یەکی ئایار بەهیزکردنی خەباتی کریکاری و چینایەتیە

0

( بەرز وبەڕێز بێت ١ی ئایار)،هەربەم بۆنەیەوە پرسیاری ئەم جارەی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئاراستەی چەندین کەسایەتی کردووە بەم جۆرەیە : یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرینگی چی هەیە کەئەو یاد کردنەوە نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی،لەکاتێکدا کرێکاران وزەحمەتکێشان لەژێر هەڕەشەی مەرگی برسێتی وهەژاری و بێ مافی دا ژیان بگوەزرێنن؟)،وەڵامی هاوڕێ یان بەچەند بەش لەم گۆشەیەوە بڵاودەکرێتەو.

بفەرموون بەوەڵامدانەوە وبۆچوونی هاوڕێ یان بەم شێوەی خوارەوە:

نەجم محەمەد

سەرەتا لیرەوە لەم گۆشەیەی جیهانەوە یەکی ئایار پیرۆزدەکەم لەکرێکارانی کوردستان وجیهان. ڕاستە یەکی ئایار وەک رۆژوجەژنێکی جیهانی چینی کرێکار بەیان کراوە بەڵام گرنگی ئەم ڕۆژە لەوەدایە کە بوەتە ڕۆژی هاوپشتی وهاوچارەنوسی نێونەتەوەیی کرێکارانی جیهان وبەهاوخواستەهاوبەشەکانی مرۆڤایەتی تیادا دەرکەوتوە. هەروەها ئەم ڕۆژە ڕۆژی گەورەی خەبات و وەستانەوەیە بەرابەر بەدونیای نایەکسانی وبەربەریەتی دونیای سەرمایە وڕۆژی ناکردنە بۆسیاسەت ویاسادژەکرێکاریەکانی دەسەڵاتدارانی سەرمایە هەروەها ڕۆژی هاتنە مەیدان وخستنە ڕووی خواست و داواکاریەکانە نابێ ئەم ڕۆژە تەنها بەمەراسیمی گۆرانی وهەڵپەڕکێ بەڕێ بکەین دەبێ ئەم ڕۆژە بکەینە بورکان وزەمین لەرزە شۆڕش و خەباتی چینایەتی کۆشک وتەلاری سەرمایەداران دەوڵەت وحکومەتەکانیان بلەرزێنین وبهەژێنین . دەبێ بیکەینە ڕۆژی نابۆسەرمایەداری وسەرمایەداری ڕسوا بکەین خەبات دژی سەرمایەداری گەرم وخرۆش ڕاگرین. هەربۆیە یادکردنەوەی یەکی ئایار لەم هەل ومەرجەی کوردستان وناوچەکەو جیهاندا کە لەقەیرانێکی قوڵی سیاسی وئابوری وتەندروستیدا دەژی .کرێکارانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا ڕووبەڕووی خراپترین هەلومەرجی سەختی کاروژیان وگوزەران بوونەتە،وەگرنگی گەورەی خۆی هەیە ونابێت هیچ شتێ ڕێ بە ئەیار بگرێت نە کۆرۆنا شەڕە بایەلۆژیەکەی سەرمایەداری نەبرسیتی وبێکاری وستەم وهتد نابیت هیچ کام لەم بەربەستانە ڕێ لەئایار بگرێ وخواست وماف وداواکاریەکانی کرێکاران ڕابگرێت کریکارێک کەسیستەمی سەرمایەداری کردویەتی بەکۆیلەی کار یادکردنەوی ئایار بۆکریکارانی کوردستان کەبەشێکن لە چینەگەورەکەی جیهان گرنگی خۆی هەیە. بەرزڕانەگرتن ویادنەکردنەوەی ئەم یادە لەژێر هەر ناوبڕوبیانویەکدا بێ ستەم کردنە لەکرێکار وپێشێلکردنی مافەئینسانیەکانی کرێکارەوکوشتن وکاڵ کردنەوەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە ولەبەرابەریشداپاداشت کردن وبەهیزکردنی پێگەودەسەڵاتی سەرمایەدارانە. بەداخەوە دووساڵە سەرمایەداری لەژیر ناوی پەتای جیهانی کۆرۆنا وخۆپارێزی وکرنتینە ئەم یادەی کاڵ کردۆتەوە نابێ ڕێگە بەمە بدەین بەردەوام بێت دەبی ئایار تۆخ وزیندوووگەورە وپڕخرۆش وخەبات ڕاگرین بیکەینە ئاگرومۆتەکە بۆ سەرمایەداری کەخۆی پەتایەکی گەورەولەمێژینەوبەردەەامی جیهانیە کەبەملیۆنان ئینسانی کردۆتە قوربانی. بەداخەوە ئەحزابە چەپ وکرێکاریەکانی کوردستان لەکریکاران دوور کەوتونەتەوە کۆنتاک وتەماسیان لەگەڵ کرێکاراندا نیە خەریکە دەبنە حیزب وڕێکخراوی ئۆفێستی وئەڵقەی وڕوناکبیری وبەیاننامەچێتی کرێکار لەدونیایەکەو ئەمان لەدونیایەکی دی بۆیە گرنگە ئیمە کریکار بهێنینە مەیدان چوون کریکار هەم هیزێکی گەورەی بەرهەمهینەرەو هەم هێزێکی گەورەی ئاڵوگۆڕکەرە لەکۆمەلگاو لەسیاسەت ودەسەڵاتدا نابێ ئەم هێزەگەورەیە بەهەند وەرنەگیرێت وفەرامۆش بکرێت .بەداخەوە لەکوردستان بەدەیان وبەسەدان کریکارارانی ناوخۆودەرەوە ڕووبەڕووی چەوسانەوەوستەم وبێمافی دەبنەوە بەدەیان کریکار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوینی کار گیان لەدەست دەدەن لەبەرابەردا ڕێکخراو ئەحزابە چەپ وکرێکاریەکان بێ دەنگن من پیم وایە بەهیزکردنی بزووتنەوەی یەکی ئایار بەهیزکردنی خەباتی کریکاری و چینایەتیە .بەداخەوە ئەمرۆ لەهونەریشدا وەک سەرخانێکی کۆمەڵایەتی لەکوردستان وجیهان کریکار لەهونەردا هیچ جێگەو نەقشێکی نیە وهونەری کرێکاری پاشەکشەی کردوە هونەرمەندان غەرقی هونەری فریودەرانەی بۆرژوایی وسەرمایەداری بوون بەداخەوە هونەرەکەیان پڕە لە هەناسەو هاڵاوی سیستەمی پیاوسالاری پڕە لە ووشەوفەرهەنگی کۆنەپەرستانە پڕە لەئایدیای دەمارگیری نەتەوەیی وڕاسیزم پڕەلە عەتف وعەشقێکی ناتەندروستی نائینسانیانە کەژن وئینسان تیایدا بێ بەهایە لەش وکاڵاو سکسە نەک ئینسان وبەهاو ئەقڵ.

من پێم وایە هونەروئەدەبی ئینسانی وکرێکاری بەشێکی گەورە وزیندووی هونەروئەدەبی جیهانیە ئەوانەی پێیان وایە کە هونەروسیاست دووشتی جیاوازن وبەبیانووی ئیلتیزام وفەنتازیاوخەیاڵ وئیلهام نابێ تێکەڵ یەک بکرێن .من پێم وایە ئەوانە نەلەهونەروئەدەب گەشتون نەلەسیاسەت .من پێم وایە هونەروئەدەب واتە سیاسەتکردن بەمانا ئینسانیەکەی بەمانا کۆمەڵایەتی وچینایەتیەکەی بەمانا ئیستاتیکیەکەی بەمانای هەڵوێست و بەرگری لەئازادی ومافە ئینسانیەکان. نەک بەمانا ی شیعاری سیاسی و ئەندام بوون وئابوونەوە دان وکۆبوونەوەی حیزبی وهتد من پێم وایە تەنانەت گوزارشتکردنیش لە عەشق لەئەدەب وهونەردا جۆرێکە لەسیاسەتکردن چونکە عەشق لەکۆمەڵگای ئێمەدا تابۆیە دیارە دەست بردنیش بۆتابۆ واتە دەسکاریکردنی فەرهەنگی کۆنەپەرستی. ئەمەش بەجۆرێک لەجۆرەکان سیاسەتکردنە دژی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە ی کۆمەڵگا لەکۆتایدا دەبێ هونەروئەدەبیش بکرێتە ئۆلگو سەنگەرێکی هوشیارکردنەوەوخەبات لەبەرابەر نیزامی سەرمایەداریدا لەبەرابەر سیستەمی پیاوسالاریدا. 

لیلە سلێلمانی :

سلاو بۆ ستافەکەتان بە کورتی خەریکە بۆنە کانی یەکی ئەیارو بۆنەکانی تری ھاوشێوە وەک بۆنەی ئاینیەکان دۆگمادەبێت، بۆیە واتایان لە دەست داوە ئەگەر بە بۆنەی بۆنەکانەوە جوڵەو ھەنگاوی نوێ نەنرێت بۆ ناوە رۆکی بۆنەکان ھیچ واتای نیە بە ڕای من.

هیوا ئەحمەد

سەرەتا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە بە بۆنەی یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی و ناڕەزایەتی چینی کرێکاری جیهان دژ بە چەوساندنەوەی سیستمی سەرمایەداری.

سەبارەت بە پرسیارەکەشتان کە بەرزڕاگرتن و یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە چ گرنگیەکی هەیە ئەگەر نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی چینی کرێکار، لەکاتێکدا کرێکاران و زەحمەتکێشان لەژیر هەڕەشەی مەرگی برسیتی و هەژاری و بێمافیدا ژیان دەگوزەرێنن؟

لە ڕاستیدا ئەوە ئاشکرایە کە ڕۆژی یەکی ئایار ڕۆژی پتەوکردنی هاوپشتی وهاوخەباتییە، وە بەهێزکردنی ناڕەزایەتیەکانی چینی کرێکارە دژ بە نەهامەتی وبێمافیەکانی سیستمی سەرمایەداری، بەڵام ئەم ئامانج و ئومێدە لەهەموو سەردەم و کات و هەلومەرجە جیاوازەکاندا وەک یەک نایەتەدی وەک ئەوەی کە کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکان و بەشی پێشڕوەی چینی کرێکار مەبەستیانە وئاواتی بۆدەخوازن.

ئەم ئامانجە و بەدەستهێنانی ئاستێکی بەرز لە گەشەکردنی هاوپشتی چینی کرێکار ونیشاندانی هێزو توانای ناڕەزایەتی چینی کرێکار لە ڕۆژی یەکی ئایاردا پەیوەستە بە زۆر فاکتەر و هۆکاری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، حییزبیەت، ئاستی ڕێکخراوبون وهێزهاوسەنگی سیاسی وچینایەتیەوە.کە ناکرێ ڕوکەشیانە لێیبڕوانین و لێکیبدەینەوە.

لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا کە بۆرژوازی لە قەیرانێکی قوڵی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتیدایە ولە هەموو بوار و ڕویەکەوە هێرشێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر چینی کرێکار و دەستکەوتەکانی و بەگشتیش کۆمەڵگا ، چینی کرێکار بەئاسانی ناتوانێت ئەو ئاستە بەرزە لە هاوپشتی و نیشاندانی هێزی چینایەتی و ناڕەزایەتی خۆی نیشانبدات وبەدەستبهێنێت، چونکە چینی کرێکار لە سەراسەری وڵاتانی جیهاندا لە ئاستێکی زۆر نزمی حیزبیەت و ڕێکخراوبونی چەماوەری دایە کە ئەم دوو فاکتەرە مەرجێکی بنەڕەتیە کە ئەو تواناییە دەدات بەچینی کرێکار کە بتوانێت ڕۆژیی یەکی ئایار بکاتە ڕۆژی بەدەستهێنانی هاوپشتییەکی گەورەی چینایەتی و هێزی چینی کرێکار لە ئاستی سەراسەری وجیهانیدا  نیشانی بۆرژوازی بدات. بەبێ ئەم دوو سەنگەرە کاریگەر و پێویستە، حیزبی سیاسی بەهێزی کرێکاران و ڕێکخراوەی جەماووەری، چینی کرێکار ناتوانێت بەئاسانی ئەو ئامانجە بەدەستبهێنێت و زیاتر هەولێک دەبێت بۆ بەرگری لەمافە بەدەستهاتوەکانی تا ئێستای.  

لە هەلومەرجێکی لەم جۆرەدا خودی یادکردنەوە بەتەنهاش هێشتا گرنگی خۆی دەبێت و نەخشی دەبێت لە زیندوڕاگرتنی ئەم نەریتە خەباتکارانەیەی چینی کرێکاردا جا هەرچەندە لە ئاستێکی نزم و بەرتەسکیشدا بێت. زۆرێک لە بۆنەکانی بۆرژوازی، بۆنە ئاینیەکان، بۆنە نەتەوەیەکان و نیشتیمانیەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی تری بۆرژوازی زۆربەیان تەنها یادکردنەوەن، بەلام بۆرژوازی و ئەم بزوتنەوانە هیز و توانا و ئیمکاناتێکی مادی و میدیایی زۆر بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنانەیان تەرخاندەکەن، چونکە دەزانن کە گرنگی هەیە لە زیندوڕاگرتنیان لە زەهنی خەلک وکۆمەڵگەداو نەخشی دەبێت لە دوبارە بەرهەمهێناوە و هێشتنەوەی ئەم نەریتانەیاندا و سەرئەنجام سودلێوەرگرتنی بۆهێشتنەوە و بەهێزکردنەوەی دەسەڵاتی چینایەتی بۆرژوازی.

بۆ چینی کریکاریش بەهەمانشێوەیە و هەمان گرنگی هەیە بۆ خەبات و تێکۆشانی ئایندەی، یادکردنەوەی ئەم بۆنانە لە هەر ئاستێکدا بێ و لە هەر کونج وکەلەبەرێکی ئەم جیهانەدا بێت گرنگی سیاسی و چینایەتی خۆی هەیە لە زیندوهێشتنەوەی ئەم بۆنە خەباتکارانەیە لە زهن و بیرکردنەوەی چینی کرێکار وخەڵک وکۆمەڵگەش بەشێوەیەکی گشتی، کە دەکرێ لەهەلومەرجێکی باشتردا ئەم یادکردنەوانە ببنە هەنگاوێکی گەورە بۆ ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە بەدەستهێنانی هاوپشتی خەباتکارانەی چینی کرێکاری جیهاندا لە رۆژێکی وەک یەکی ئایاردا.

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.