چاڕڵی چابڵن:زیاتر لە ئامێرەکان پێویستمان بە مرۆڤایەتى یە

0
عبدالرحمن رسول
لە قۆناغى ئێستادا زۆرمان پێویست مرۆڤایەتى یە نەک بۆ چەسپاندنى ئازادى و مافەکان ,بۆ خۆش بەختى و ژیانێکى ئازاد و تەندروست پێویستەمان هاوکارى هەموانە بۆ ئەوەى ژیان و جوان و ئازادبێت بۆ ئەوەى کەس لەبرسان و لەهەژارى بێ پارەیی دا نەمرێت و سوکایەتى پێ نەکرێت پێویستەمان بە هەبوونى بەهێزى ئێرادەى مرۆڤ بوون مانە , لەئامێرەکان زیاتر پێویستەمان بەمرۆڤایەتى یە,مرۆڤى هەژار و سەرمایەدار وئاغا و بەگ و بەرپرسەکان لەڕوویی مرۆڤایەتێ یەوە وەکو یەکن ناکرێ جیاوازبن . پێویستە تێکۆشان بکەین بۆگۆڕینى ئەوسیستەمانەى کە مرۆڤەکان ئازارو ئەشکەنجە ئەدەن و ئەچەوسێنەوە و کە مرۆڤەکان لەسێدارە دەدەن و کۆمەڵکوژ دەکەن لە ژێر هەربیانوێکدابێت ناکرێت ڕێگایان بدەین چیتر مرۆڤەکان لە سەدەی ئێستادا کۆیلە بکرێن.بۆ چەسپاندنى یاساکانى مرۆڤایەتى پێویستمان بە تێکۆشانى یەکگرتوانەى ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستانە ,گرینگ ئەوەیە کۆمەڵگا ڕزگاربکەین لەدەست لەسێدارەدان و چەوسانەوەو نابەرابەرى و ئازارو ئەشکەنجەدان و هەژارى وبێکارى .یەکێک لە هونەرمەندە گەورە و زۆر کاریگەری یەکانى جیهان ئەویش هونەرمەندى جیهانى (چاڕڵی چابڵن) کە بە نواندنە بێ دەنگە کانى مرۆڤایەتى سەرسام کردبوو .لە گرتە ڤیدۆیەکدا چەند ووشە و ئامۆژگارێک ئاراستەى مرۆڤایەتى دەکات ,کە زۆر گرینگ و پێویستە زۆر جوان و دروست نەخشە ڕێگاک بۆ ڕزگارى ونەمانى چەوسانەوە وهەژارى دەخاتە ڕوو ئەکرێت سوودى هەبێت و لایەنێکى پۆزەتیڤ بێت بۆ بەهێز کردنى ئیرادەى هەریەکەمان بۆ بەشدارى کردنمان لەخەباتى هاوبەش بۆ نەمانى چەوسانەوەو نابەرابەرى و کۆیلایەتى و دژایەتى کردنى یاسایی دژە ئینسانى لەسێدارەدان .
چاڕڵى چابلن دەڵێت داواى لێبوردن دەکەم ,بەڵام من نامەوێت ببمە ئمپراتۆر .نامەوێت هیچ شوێنێک بەڕێوەببم یان داگیرى بکەم .ئەمەوێت یارمەتى هەموو کەسێک بدەم ئەگەر بکرێت.جولەکەبێت یان غەیرى جولەکەبێت ,ڕەش پێست بێت یان سپی پێست بێت.هەموومان ئەمانەوێت یارمەتى یەکدى بدەین مرۆڤ ئەوهایە,ئەمانەوێت بەخۆشى یەکانى یەکترى بژین نەک ناخۆشى یەکانى یەکترى.نامەوێت ڕق وکینەمان هەبێت بەرامبەر یەکترى,لەم جیهانە شوێن هەیە بۆ هەمووکەسێک ,وە وزە دەوڵەمەندە دەتوانێت بە خواردن ژیانى هەمووکەسێک دابین بکات.ڕێگاى ژیان ئەتوانێت ئازاد وجوان بێت. بەڵام ڕێگاکەمان وونکردووە ,تەماع ڕوحى مرۆڤەکانى ژەهراوى کردووە ,جیهانى پڕکردووە لەڕەق ,وەک گەمژە هەنگاومان ناوەتە ناخۆشى وخوێن ڕشتن,خێرایمان داهێناوە بەڵام لەشوێنى خۆمان وەستاوین…ئامێرەکان ئێمەیان بێکارهێشتۆتەوە,زانینمان ئێمەیان بێ خەم هێشتۆتەوە,زیرەکیمان ئێمەیان توند وبێ هەست کردووە.زۆر بیردەکەینەوە کەم هەست دەکەین.
زیاتر لە ئامێر پێویستمان بە مرۆڤایەتى یە.زیاتر لەزیرەکى پێویستمان بە بەبەزەیی و ڕێز هەیە .بەبێ ئەم شتانە ژیان توندوتیژ دەبێت هەمووشتێک لەدەست دەدەین .فرۆکەو ڕادیۆ ئێمەیان نزیک ترکردۆتەوە .ئەم داهێنانە بانگى باشى مرۆڤەکان دەکات.بانگى برایەتى هەموان دەکات بۆ یەکگرتنەوەى هەمووان ,تەنانەت لەئێستادا دەنگم دەگات بە ملیۆنەهاکەس لەجیهان دا ملیۆنەها پیاو و ژن و منداڵى بێ هیوا ,بونەتە نێچیرى ئەم سیستەمە .کەوا لە مرۆڤ ئەکات ئازاربجێژێت.وەکەسانى بێ تاوانى زیندانى کردووە,بۆ ئەو کەسانەى کەوا گوێ یان لەئێمە هەیە بێ هیوا مەبن.
ئەو بێ هیوایەى لەسەرمانە وەک تەماع وایە ,ئەو کەسانەى کە وا لەپێشکەوتنى مرۆڤ دەترسن ڕقى مرۆڤەکان نامێنێت وەک دیکتاتۆرەکان دەمرن ,وە ئەو هێزەى خەڵکى یان بردووە دەگەرێتەوە دەست خەڵکى .هەرچەندە مرۆڤەکان ئەمرن بەڵام ئازایەتى هەرگیز نامرێ.سەربازەکان خۆتان مەدەنە دەست دڕندەکان ئەو کەسانەى کەوا ڕقیان لێتانە دەتان کەنە کۆیلە.کەوایە ژیانتان ڕێکبخەوە پێتان دەڵێین چى بکەن و چۆن بیربکەنەوە چۆن هەست دەکەن.
کەوا چۆن وەک مێگەلە مەڕ مامەڵەتان لەگەڵ دەکەن و وەک بەنزین بۆ جەنگ بەکارتان دەهێنن.خۆتان مەدەن دەست ئەم مرۆڤە ناتەواوانە ,مرۆڤى ئامێر بەمێشکى ئامێر بە دڵى ئامێر ,ئێوە ئامێرنین ئێوە مێگەل مەڕنین ئێوە مرۆڤن.ئێوە خۆشەویستى مرۆڤایەتى لەناو دڵتاندا هەیە .ئێوە ڕقتان لەکەس نى یە تەنها ئەوانە نەبێت کە ڕەقیان هەیە ,ئەوانەى کە ڕقى ناسروشتیان هەیە.سەربازەکان شەر بۆ کۆیلایەتى مەکەن شەڕ بۆ ئازادى بکەن.
لەکتێبى پیرۆز دا دەڵێت مەملەکەتى خودا لە پیاواندا هەیە ,نەک لەناویەک پیاو یان یەک گروپێک پیاو ,بەڵکولەنێو هەموو پیاواندا هەیە.لەناخى تۆدایە تۆئەو هێزەت تێدایە ,.ئەو هێزەى بۆ دروستکردنى ئامێرو ئەوهێزەى بۆدروستکردنى دڵخۆشى,ئێوە ئەى خەڵکى ئەو هێزەتان کە ئەم ژیانە ئازاد کەن و جوانى کەن .بۆ ئەوەى ئەم ژیانە بکەین سەرکێشێکى سەرنج ڕاکێش ,کەواتە با بەناوى دیموکراسێ وە ئەم هێزە بکاربهێنین ,با هەموومان یەک بگرین.
با بجەنگین بۆ جیهانى تازەى گونجاو ,کەوا هەلێک بدات بە مرۆڤەکان کە کاربکەن.کەوا داهاتووێکى سەلامەت وئەمنێتیان بۆ دابین بکات.بە وتنى ئەم بەڵێنانە دیکتاتۆرەکان گەیشتونەتە دەسەڵات.بەڵام ئەوان درۆ ئەکەن هەرگیز ئەو بەڵێنانەجێبەجێ ناکەن.دیکتاتۆرەکان خۆیان ئازاد دەکەن بەڵام ئێوە دەکەنە کۆیلە.کەواتە بابجەنگین لە پێناوى بەدیهێنانى ئەم بەڵێنە بۆئەوەى ئەم جیهانە ئازاد بکەین.با لەسنوورەکانى نێوان وڵاتان ڕزگارمان بێت.بۆئەوەى لەتەماع وتورەیی ڕزگارمانبێت .با بجەنگین بۆ جیهانێکى تێگەیشتوو,جیهانێک کەوا زانست مرۆڤەکان بەرەو خۆشى دەبات .سەربازەکان بە ناوى دیموکراسی یەوە با هەموومان یەک بگرین. 
Leave A Reply

Your email address will not be published.