ڕێکخراوی “ئێس ئۆ ئێس مدیترانە”:ڕایگەیاند کەبەلەمێک بە ١٣٠سەرنشینەوەکەزۆربەیان کۆچبەرن،لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لیبیا نۆقمی ئاو بووە

0

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی “ئێس ئۆ ئێس مدیترانە” لە ٢٣/٤/٢٠٢١  ڕایگەیاند: کە بەلەمێک بە ١٣٠ سەرنشینەوە کە زۆربەیان کۆچبەرن، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لیبیا نۆقمی ئاو بووە.

هەمان ڕێکخراو ٢٤/٤/٢٠٢١  ڕایگەیاند، کە تەرمی ١٠ کەس لەو کۆچبەرانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، تا ئێستا لەناو  ئاو دا ماون.  هەروەها ڕاشیگەیاندووە  گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرم یان ڕزگارکردنی کۆچبەران بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا، ٢٩٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا، گیانیان لەدەستداوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.