١ی ئایار ڕۆژی گەشەدانی هاوخەباتی چینی کرێکاروچەوساوەکانە بۆهێنانەدی مافەڕەواکانیان

0

بەرزو بەڕێز بێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی چینایەتی چینی کرێکار لە ١ی ئایار دا :بەم بۆنەیەوە پرسیاری ئەم جارەی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئاراستەی چەندین کەسایەتی  کردووە بەم جۆرەیە : یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرینگی چی هەیە کەئەو یاد کردنەوە نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی،لەکاتێکدا کرێکاران وزەحمەتکێشان لەژێر هەڕەشەی مەرگی برسێتی وهەژاری و بێ مافی دا ژیان بگوەزرێنن؟)،وەڵامی هاوڕێ یان بەچەند بەش لەم گۆشەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

پیرۆزبێت ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

فریدە عبدی :١ی ئایار ڕۆژی یەکێتی وهاوخەباتی یە وهاوپشتی کرێکارانی تەواویی جیهانە،کە ئەمڕۆژە تایبەتە ،گرینگە کە هەموومان وەکو کەسێک کەلایەنگری چینی کرێکاربین لەیاد کردنەوەی ئەم ڕۆژە بەشداری بکەین،بەڵام هاوکاری کرێکاران بۆ تێکۆشان وچاودێری کردن تەنها بەم ڕۆژە تەواو نابێت،چونکەئەم ڕۆژە تەنها وەک پەیمان نوێکردنەوەیە بۆتێکۆشانی هاوپشتی چینی کرێکار.گرینگە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵ چاودێری وتێکۆشانی هاوخەباتی بکەین بۆهێنانەدی مافەکانی کرێکار.لەئێران وعێراق چینی کرێکار لەبارودۆخێکی زۆر نالەباروخەراپی ژیاندا دەگوزەرێن.تەنانەت نانیان نییە ومناڵەکانیان ناتوانن بخوێنن بەتایبەتی لەئێستادا کەخوێندن دەبێت لەڕێگەی موبائیل وکۆمپیوتەرەوەبێت مناڵی کرێکار ئیمکاناتی لەوجۆرەیان نییە.بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژێک خەبات بکەین بۆئەوەی مافی کرێکار بەدی بهێنین.

ڕێنوا محمد :سەرەتا من دەمەوێت ڕۆژی 1ی ئایار لەتەواوی کرێکارانی جیهان وکوردستان پیرۆزبکەم و بەرزڕایگرین، وە دەستخۆشیم بۆ ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی، بۆئەودەرفەتەی بۆمی دەڕەخسێنێت هەتابتوانین کەم تازۆر دەست بخەینە سەرخاڵەلاواز وبەهێزەکانی خەبات وتێکۆشانی چینی کرێکارو باقی چین وتوێژەکانی هاوشان وهاوخەباتی لەسەرتاسەری جیهاندا.سەبارەت بە پرسیارەکەتان لە ئەڵتەرناتیڤی شوراییەوەک ەئەم یادکرنەوانە چ گرنگییەکییان دەبێت گەرنە بێتەهەوێن وپێشخستنی خەبات وتێکۆشانی چینی کرێکار،من دەمەوێت جەخت لەوەبکەمەوە وەک پێویستییەکی حەتمی و زەرورەتێکی جدی وبێ ئەملاولابڵێم کرێکاران دەبێت حزبێکی خەباتگێڕوشۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی خۆیان لەئاستی ناوچەیی ودەوڵەتی وجیهانی شێوەی حەلقەیی گرێدراوبەیەکەوە هەبێت.بۆنمونەشێوازەکەی ڕۆشنتر کەمەوە کرێکارانی کوردستان وعێراق وئێران وتورکیاوپەیوەندییەکان تائاخری  دەبێت ڕەوابتی سیاسی وکۆمەڵایەتی وچینایەتییان گرێدرا بێت بەیەکەوە .مەرج نییە کرێکاران حزبی بن لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ڕابەرانی فەعال وجەسوری خۆیان کەسڵ لەهیچ شتێک نەکاتەوە وپێداگر لەسەر ماف و داخواز ییە کرێکارییەکان ولەکەمترین ماف پاشەکشە نەکات،بەپێی هەلومەرج وتوانای ئەو هێزەی لەپشتییەتی. وەدەبێت ئەم ڕابەرانە بەهەڵبژاردنی ڕاستەوخۆوەلەلایەن چینی کرێکاران خۆیانەوە هەڵبژێردرابێت بەهاتنە مەیدانی هاوخەباتی وهاوتێکۆشانی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەتوانین خواست و داخوازییەکان ومەسائیلەجۆراوجۆرەکانی ژیان و گوزەرانی چینی کرێکارو چین وتوێژەکانی تری کۆمەڵگە، هەروەک کرێی کاروسەعاتکاروشوێنی سەلامەتی کاروبیمەی تەندروستی و بیمەی کۆمەڵایەتییەکانی بێکاران وخاوەن پێداویستییەتایبەتەکان وهەمووچینوتوێژەمەحرومەکانی تری کۆمەڵگەکەلایەزال بێ بەشن لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیانی ئینسان هتد بسەپێنیین.

ئەمە لەکاتێکدا من قسەلەسەر تەواوی کرێکارانی جیهان بەگشتی دەکەم کە ووشیاری چینایەتی یان لەئاستێکی بەرزی وەهادابەهاتنەمەیدانی کرێکاران خۆیان بە ڕێکخراوەی ویەکڕییزی یان وڕێکخراوە و حزبەکرێکارییەکانیان وسەندیکاواقعیەکرێکارییەکانیان دەتوانرێت زۆرلە داخوازیەکانیان بکرێتە ئەمری واقع و بچەسپێت .ئەم ڕۆژەمن ناوزەندی ناکەم بەیادکردنەوەمەقولەی یادکردنەوەمانای خۆی هەیەبۆتاوان وکارەسات وخۆشی وناخۆشی و. هتد گونجاوە.

ئەویادکردنەوەوحەفلەوئاهەنگگێڕانە سەیران وشتەتڕۆهاتانەبۆئەم ڕۆژەگرنگ ومێژوویەی ململانێو خەباتی  بەردەوامی هەموو ڕۆژەی چینی کرێکار لەلایەن ئەحزابەبۆرژوازیەکانەوە برەوپێدەرە بە ئەنقەستەوبۆسەرنج لابردنی چینی کرێکارەلەسەرگرنگی وئەهمیەت و زەرورەتی ئەم ڕۆژەیە لە خەبات وتێکۆشانو لەگۆڕنانی هەمیشەیی سیستەمەکەوگرتنەدەستی دەسەڵاتی چینی کرێکارە .واتە سەرمایەداری پێچەوانەی پرسیارەکەی بەڕێزتان دەڕوانێتەگرنگی ئەم ڕۆژە بۆ لەدەستدانی دەسەڵاتی بەڵام ئەوەسەرمایەدارییەوەکویادێک ڕۆژی 1ی ئایاردەناسێنێت بە چینی کرێکار .بەس من نامەوێت زیاتر درێژەبەباسەکەبدەم ئەوەی زیاتر زەرورەت و ئیجابی بو ویستم بیڵێم چونکەناتوانرێت لە دەرفەتێکی وەهاداباس لەسەر گرنگیەی ڕۆژێکی مێژوویی وچارەنوسسازی ژیان وخەباتی کۆمەڵگەی بەشەری بکرێتەوە، دواوتەم دەمەوێت بڵێم1ی ئایار ڕۆژی هاتنە مەیدانی کرێکارانە ڕۆژی پۆڵایینی یەکڕیزی هاوخەباتی وهاوتێکۆشانی نێونەتەوەیی جیهانی چینی کرێکارەڕۆژی قوربانیدانەلەپێناوئازادکردنی تەواوی مافە زەوت کراوەکانی لەلایەن چینی دەسەڵاتداروحاکمی سەرمایەدارییەوە ڕۆژی پیشاندانی مەرگی سیستەمی هارودڕندەی سەرمایەدارییە بە بۆرژوازی خاوەندارێتی ڕۆژی گرتنەدەستی دەسەڵاتی کرێکارییە بۆ ئازادیویەکسانیودنیایەکی باشتربۆ دامەزراندنی سۆشیالیزم.

توباکەمانگەر:سیستمی سه رمایه داری له وەتی که هه یه دوو چینی سه ره کی سه رمایه دارو کریکار له به رامبەرکێ یەکی روژانەو نەبراوه بوون . بەرژەوەندی ئەم دوو چینەبەتەواوی دژبەیەکه .چینیک بۆ بژێوی ژیان هێزی کاری دەفرۆشێت، چینێکی تریش له ڕێگەی چه وساندنەوە گرەنتی مانەوەی دەسە ڵاتی خۆی دەکات و بەکەڵک وە رگرتن لەدەسگا سەرکوتگەرەکان، هە روەها فەرهه نگ و مەزهەب و  هەول دەدات هەرچی زیاتر تەمەنی خۆی درێژەپێبدات .

ئەم ئانتاگونیسمەبەمانای وشە ناسنامەی سەرە کی سیستمیکەکە چە ند سه دە یەباڵی بەسەر بەشریەتدا کیشاوەو تەنیابە شۆرشێکی کۆمەلایەتی و ئاسۆی لابردنی هەموو جۆرە ستەمێکه بە واتایەکی تر، بەدامەزراندنی سیستەمێکی شورایی سۆسیالیستی کۆتایی پێدێت. ڕۆژی 1ی ئایاری هه‌موو ساڵێک کرێکارانی سەراسەری دنیا شەقامی شارەکان دەکەنەمەیدانی نارەزایەتی لەبەرامبەر نایەکسانی و دروشمی یەکسانی خوازانەدێننه گۆڕێ، وه بیری جیهانی دێننەوە که کریکاران پێویستیان بەبزووتنەوە یەکی جیهانیەو تەنیا بەیەکگرتوویی هیزی کارەدەکرێ سیستەمی سەرمایە داری بەرەو کۆتایی دەروات. بەکورتی 1ی ئه یار ڕۆژی دووبارە کردنەوەی پەیمانی چینی کریکارانی جیهانە بۆ یەکگرتن و وەدی هینانی دنیایەک کەتێیدا هیچ ئینسانیک ئینسانیکی تر نەچەوسێنێتەوەوبۆ ههەتاهەتایە بەشەریەت دەورانی بەربەرێتی سیستەمی چینایەتی تیپەڕ بکات.

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.