کچانی ڕاکردوو

0

📝وەنەوشە کەریم‌زادە

کچانی ڕاکردوو بەو کچانه دەوترێ کە لە تەمەنی ژێر 18 سالیدا بەهۆی جوراوجۆر و له ژێر گووشاری هەلومەرجەکان و نابەدڵ له ماڵ و بنەماڵە کەیان ڕادەکەن و به کۆمەڵگە پەنا دەبەن. دەبێ له خۆمان بپرسین که ئایا بنەماڵەکان ڕۆڵیان له ڕۆییشتنی کچەکانیاندا هەیە؟ و ئایا کۆمەڵگە ئەو کچانه قەبووڵ دەکات؟ به هۆی لێکۆڵینەوەکان کچان ئامانجییان له ڕۆییشتن له ماڵەوە و بەمەبەستی گەیشتن بە دوو شت، که له نێو ماڵێدا بێبەشن بۆ نموونه؛ سەربەخۆیی و یا هەبوونی ڕەوابیتی ئازاد، ئەو ڕێگایه دەگرنەبەر. ڕاکردن بەمەبەستی ڕزگار بوون له شوێنێکی نائارام و گرژ به هۆیی ئەو دژواریانەیە که له کۆمەڵگەدا هەن بۆ نموونه: چاولێکەری، کێشەی ئابووری، بوونی دایک و باب و یا برای گیرۆده به ماده هۆشبەرەکان، هاوڕێی ناجۆر، بایەخ پێنەدان له نێوماڵەوه، بوونی زڕدایک یان زڕباب، و گرینگتر له هەمووان بوونی ئازاری سێکسی له منداڵی. به داخەوە کۆمەڵگاش ئەو کچانە قەبووڵ ناکات و بەتایبەت له وڵاتی ئێران که حکوومەتیش هیچ لایەنگری و پشتگیری نەک له و کچانه بەڵکوو له هیچ یەک له خەڵکی کەش ناکات. سەبارەت بەو کێشەیە و چارەسەر کردنی، حکوومەت دەبێ بۆ له نێوبردن یان کەم کردنی ئەو هۆکارانه سیستەم و بەرنامەیەکی باش دابنێت و سازمان و بنیاتێکی ئەمن دابین بکات که بەداخەوه کۆماری ئیسلامی بۆخۆیی بۆته هۆیی ئەوه که ڕۆژبەڕۆژ باروودۆخی کۆمەڵگە بەرەو خەراپی بڕوات و تەنیا شتێکی که بیری لێ ناکاتەوە گەنجەکانن. ئەو کەسانەیی که ڕادەکەن ئەگەر تا ڕادەیەکی کەمیش ئاگادار کرێنەوە و یان خەڵک و کۆمەڵگە برێک بەباشییەوه، وەریان بگرن ناچار نابن که بۆ بەدەست هێنانی سەرپەناو پێداویستی ژیان، بەرەو کاری نادرووست و گروپه نایاساییەکانەوە ڕاکێشرێن و تەواوی داهاتویان بەرەو خراپەکاری بڕوا و له نێو بچن، و ئەگەریش پێش بێت کە بگەڕێنەوە بۆ نێو کۆڕی بنەماڵه بە هۆیی کەلتووری غەڵەتی نێو کۆماڵگە، ئەو جۆره که دەبێ ڕەنگه بایەخیان پێ نەدرێ و یا بۆ کەموو کووڕییەکانیان کەمتەر خەمی بکرێت چون ئەوگەنجانه دەبێ له ژێر چاوەدێری دەروون پزیشکی ببن و ڕاوێژکاری و چارەسەرییان بۆ بکرێت چون ئەگەر وا نکرێت له داهاتوویەکی نێزیکدا سەر له نوێ دووپات دەبێتەوه و دیسان هەر ئەوەی جاران دووپات دەبێتەوە. له ئێران و له ژێر حکوومەتی دەسەڵاتداران، کێشەی کچان که هەڵدێن به تاوان له قەڵەم دەدرێ و ئەو کچانه لەو نێوانەدا، بنەماڵە، حکوومەت و کۆمەڵگه هەرکامیان به جۆرێ و بەڕەواڵ هەڵسوو کەوتیان لەگەڵ دەکەن و پشتیان تێدەکەن و به ڕێگایەکی خەراپ و داخراو دەگەن که هیچ ڕێگایەک بێجگه لەوەی پەنا بو بێگانە بەرن نادۆزنەوە که سەرەنجامێکی زۆر تاڵ و ڕەش دێته سەر ڕێگایان و له ئاکامدا بێ ئەوەی که به دڵخوازی خۆیان بێ دەبن به ژنانی سەر شەقامەکان و خۆ به دەستی هەر کارێک دەدەن و بێخەبەرن که به هۆیی ئەو کردە نەخوازراوانەوە تووشی نەخۆشینی وەکوو هێپاتید، ئایدز، بروانه، سووزەنەک ، ودەیان نەخۆشی دیکەدەبن. بێگومان ڕویشتنی کچێک له ماڵەوه له نیگای کۆمەڵگە و حکوومەت، کێشەیەکی به تاک و تایبەت به بنەماڵەیی ئەو کەسەیه، بەڵام ئەگەر به ڕوونی چاو لەو کێشەیه بکەین گیروگرفتێکی کۆمەڵگەییه، نەک تاکەکەسی. چونکه هەر ئەو فەقری کولتووری و ئابوورییه که بناغەی تەواوی ڕۆژی ڕەشی له کۆمەڵگەیە و، هۆکاری هاتنەپێشی ئەوانه ئەوەڵ، بە بنەماڵەیه جا دواتر حکوومەت و کۆمەڵگە. له ئێران که ڕۆژبەڕۆژ ، بایخەکان له حاڵی شکاندن دان و بایەخ نەدان به ژنان و کچان و بیروباوەڕی، غەڵەت و ئائینی و سەرکوت کردنی ڕەگەزی، و خستنه ژێر گووشارەوه ڕۆژ له گەڵ ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونه، هەر دەڵێی بەختی ژنانی ئێمه بەو دابوونەریته کۆنەوه پەیوەند دراوه. ووشەی ڕاکردن، هەر ئەو جۆرەی کەبەنێوەکەی دا دیاره، ووشەیێکی، ورووژێنەر و فێڵاوییه چوون بەرەو هەڵدێرێکی گەوره دەڕوی و دەچییە ناو جیهانێکی نەناسراو و پڕ لەمەترسییەوە، له دوایی تەواوی ئەو شتانەی که ئاماژەی پێکرا، لەوانەیە ئاخرین ڕێگا بۆ زۆرێک لەو کەسانه خۆکوژی بێت. چون له ئاکامدا و دوای نائومیدی و شکەست، بەجۆرێک هەست بە داماوی و سەرگەردانی و له خۆ نامویی، لە خۆیان و خەڵکی دەوروبەریان دەکەن. و له ئاکامدا تەواوی ئەو کێشانه دەست دەداتە دەستی یەکتر و ئەو کەسەی که قوربانی دەبێت بەترس له کەسانێک که هەست دەکا ئازاری دەدەن و زاتی ئاشکرا کردنی کێشەکانی نابێت. و له کوتاییدا فێرکاری و شارەزایی کۆمەڵایەتی و هەروەها ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکان و ئەوەی که چۆن منداڵەکانیان پەروەرووە بکەن که گیر و گرفتەکان چارەسەر بکەن بڕیارێکی هەرە پێویسته.

Leave A Reply

Your email address will not be published.