هەموو ڕاکەن ئازادی هات
سەردەشت عوسمان
ئێمه به‌دیار به‌ردێكه‌وه دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێنانیشین، وه‌لی خه‌ریكه عومری نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ین جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ین كه ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه ببكه‌ین تا بزانین ئایه به‌رده یان هێلكه، چونكه پێمان وایه كه زۆرناسكه‌و له‌وانه‌یه بشكێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات ماهییه‌تی ئه‌م توحفه‌یه كه‌شف بكات كه میلله‌تێكیان پێوه‌سه‌رقاڵكردووه.
ئه‌مه ئه‌و ئازادییه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ری دابنیشین و گومان له‌بوونی نه‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره نه‌كه‌وتۆته سه‌ری پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه نه‌وه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌چی راده‌كه‌ن؟ ئایه ئه‌وه ئازادییه كه گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته راوده‌نێت یا تاعونه‌كه‌ی ئه‌وانه كه به ئازادی پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه؟ به‌دبه‌ختی و كڵۆڵی ئه‌م پیاوه بچوكانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌یه كه پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانین قسه‌بكه‌ین كه‌واته ئازادی هه‌یه، ئه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌كرێت بپرسین ئه‌ی دوای ئازادی چی؟ كوشتن یان لێدان یان نانبڕین؟
ئه‌وه نائارامی هه‌ندێك رۆحی كورده كه نۆكه‌ری قه‌بووڵناكه‌ن نه‌ك ئازادییه‌كه‌ی سوڵته‌ی كوردی، هه‌رچی به‌رهه‌می ئازادی تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كانه بریتین له كۆمه‌ڵێك ره‌عییه‌ت و له‌شكرێك له پیاوی نۆكه‌ر.
وه‌لی نه قوڕگی ئێمه ئه‌وه‌نده بچووكه تا له‌سه‌ر خوانی ناشیرینی ئه‌وان دابنیشین و خه‌ریكی خواردنی تیكه‌ی شه‌رمه‌زاری بین،نه نوێژ بۆ خوداكه‌ی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین تا بڕۆینه سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی ئه‌وان، وه‌لی ئه‌وان به ئازاره‌كانی ئێمه دڵخۆشن. به‌ڵام به‌دبه‌ختی ئه‌وانیش لێره‌وه‌یه كه واده‌زانن ئه‌توانن ئازارمان بده‌ن، كه‌چی ئێمه ده‌مێكه پێمانوتوون كه بمانبه‌خشن حه‌زمان به‌م ژیانه نییه ئه‌وان بۆمانی دروست ده‌كه‌ن.
هه‌میشه پێموابووه ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێت ستاییشیان بكه‌ین به‌یانی داوای جنێو و شه‌ڕی ئه‌وانی دیكه‌مان لێده‌كه‌ن،له‌وانه‌شه بۆ ئه‌وان كارێكی ئاسایی بێت كه هه‌موو رۆژێك ئاوازێكی ناشیرینتر له دوێنی بچڕن، به‌ڵام بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه جوامێری له ئیراده‌یه‌تی مانای شه‌رمه‌زارییه.
ئه‌وه كاری ئێمه نییه ئه‌مڕۆ بڵێین نێچیرڤان پیاوی سیاسه‌ته و به‌یانیش هه‌ڵسینه‌وه سه‌ره‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بێت تا پێیهه‌ڵبڵێین، كاری ئێمه‌ش ئه‌وه نییه سه‌رینه‌كه‌مان هه‌ر رۆژه و لای به‌رپرسێك جێبێڵین و خه‌ریكی میكیاجكردنی ناشیرینببه‌كانی ئه‌م و ئه‌و بین، كه‌سانێكین نه كوردمان كوشتووه و نه بانگه‌وازی كورد كوژیمان كردووه، وه‌لی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و پیاوه ناشیرینانه‌ی لێدابنیشێت هه‌زار میل دوورده‌كه‌وینه‌وه.
له‌هه‌رشوێنێكدا بزانین ده‌نگی ئێمه‌ی پێویسته پڕبه گه‌روومان هاوار ده‌كه‌ین، له‌هه‌ر جێگایه‌كیشدا زانیمان شوێنی ئێمه نییه لێده‌گه‌ڕێین با پیاوه حیزبییه‌كان یه‌كتر سووك بكه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا هه‌ڵبكه‌وێت ئێمه مێژوویان بیرده‌خه‌ینه‌وه تا خۆیان بیرنه‌چێته‌وه. ده‌بێت زوو زوو بیریانبخه‌ینه‌وه كه نه ئێوه فیگه‌ری ئازادین، نه ئه‌وه ئێوه‌ن شه‌ڕی ئازادیتان كرد، ئه‌وه باوك و براكانی ئێمه بوون بۆ ئازادی مردن و ئێوه‌ش خه‌ریكن به‌شه‌رمه‌زاری خوانه‌كه‌ی ده‌خۆن.
له‌وانه‌یه‌ی كاری ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده بێت كه بزانین ئه‌وه چییه له‌سه‌ری دانیشتووین كه جگه له به‌دبه‌ختی هیچی بۆ ئه‌م وڵاته پێنییه، به ئاراسته‌یه‌كی دیكه له‌وانه‌یه هه‌موو ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌وه‌بێت كه تێبگه‌ین ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ری پاڵكه‌وتووین و دڵخۆشین پێی به‌رده یان هێلكه یان لوغم، بۆیه ئیشی به‌رده‌وامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه به‌رد بگرینه ئه‌و توحفه‌یه كه كه‌سانگه‌لێك ماچی ده‌كه‌ن.