کارۆخ عوسمان ڕۆژنامەنووس لەناوچەی باڵەکایەتی ڕفێندراوە وبێ سەروشوێنە،سەلامەتی گیانی کارۆخ عوسمان لەئەستۆی هێزەئەمنی یەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە

0
بەپێی ڕاگەیاندنی  ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤی  کە بڵاو کراوەتەوە، لەباڵەکایەتی و کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ، ٣/٥/٢٠٢١هێزێکی ئەمنی نزیک لە کۆسرەت ڕەسول (کارۆخ عوسمانی) ڕفاندووە بۆشوێنێکی نادیار
بەپێی سەرچاوەی ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات،  هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ باسکردنی گەندەڵی و قاچاغیەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەلایەن ماڵی کۆسرەت ڕەسول وسەرپەرشتیاری هێزەکە لیوا ئەیوب بووە.
سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووس کارۆخ عوسمان لەئەستۆی هێزەئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستاندایە چونکە لەوناوچەیە باڵا دەستە ودەسەڵاتدارە.پێویستە بەزووترین کات یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە وزانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسە بڵاوبکەنەوە.هەروەها پێویستە خەڵکی ئازادیخوازویەکسانیخواز لەسەر ئەم ڕووداوە بێ دەنگ نەبن فشاربخەنە سەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان داوایی دۆزینەوە و ئازادکردنی  کارۆخ عوسمان بکرێت.ناکرێت لەژێر هیچ بیانوێکدا ڕۆژنامەنووس بڕفێندرێت وبێ سەروشوێن بکرێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.