زیندانی کردنی هەڵسوڕاوانی کرێکاری وژینگە پارێز لەئێران درێژەی هەیە
*ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌٢/٥/٢٠٢١ بەرامبەر بە ١٢ی گوڵان، “شه‌یس ئه‌مانی” ئه‌ندامی ناوه‌ندی یەکێتی ئازادی كرێكارانی ئێران و “هوشه‌نگ كه‌ریمی”هەڵسوڕاوی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه ئازاد كران. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه له ڕۆژی یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، له شاره‌كی سه‌نعه‌تی عه‌باس ئاوای سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
*ڕۆژی شەممە/٥/٢٠٢١ بەرامبەر بە ١١ی گۆڵانی ساڵی ١۴٠٠ی هەتاوی، ژینگەپارێزێک بەناوی “شەوبۆ مەنسووری” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە .