سەردەشت عوسمان هی هەمووانە

0
عبدالرحمن رسول
لەساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆنامەنووسێکی چالاک وئازاوچاونەترسدا،کەلەبەرچاوی خەڵکی شاری پایتەختی سیستەمی چەوسێنەری کوردایەتی دز وگەندەڵدا ،لەسەر گووتنی ووشەی ڕاستی وڕاستگۆیانەی لەناو زانکۆی شاری پایتەختی سیستەمی چەوسێنەرودەسەڵاتی ملهوڕی حیزبایەتی دا ،ئەوشارەی لەمێژوودا ناسراوە بەهۆلاکۆ بەزێن وشاری دێرینی مێژوویی لەشارەستانی یەت وپێشکەوتندا ،بەڵام لەباوەشی خەڵکی ئەم شارەدا کە بەهەولێر ناسراوە ئەم تێکۆشارە ئازادیخوازە( سەردەشت عوسمان ) دەڕفێندرێت وتیرۆر دەکرێت،هەمووساڵێک سەری ڕێزوخۆشەویستی لەئاست کڵکۆی ئەم تێکۆشەرە مرۆڤ دۆست وئازادیخوازە دادەنەوێنم و هەزاران نەفرەتیش بۆ دەسەڵات وپارێزەرانی ئەوجۆرە سیستەمە سەرکوتکەرودزوگەندەڵە دەنێرم.بەڵام گووتنی ئەم جۆرە قسانە لەم یادا بەتەنها کافی نیە ئەگەر ئێمە هاوخەمی سەردەشت عوسمان وکاوه وسۆران و ویداد و گیان بەختکردووانی تری ئازادیخوازو یەکسانیخوازین .
ئەوەی سەردەشت گووتوەیەتی قسەی دڵی زۆرینەی گەنجان ولاوانی کوردستانە کەئێستا بەهۆی دەسەڵات وسیستەمی چەوسێنەری کوردایەتی یەوە بێکارو هەژاروبرسی کراون ،قسەی دڵی هەموو پیرە پیاوێکە کەپاش چەندەها ساڵ لەکارکردن ئێستا توانای کارکردنی نیە وبەبێ هەبوونی موچەولەناو تارمایی خەم وکێشەی هەژاری وبرسێتی دا گیری خواردووە ،نووسین وبۆچوونەکانی سەردەشت عوسمان قسەی دڵی کرێکاران وزەحمەتکێشان ودەست فرۆشانی سەرشەقام وخیابانەکانی شاربوون بۆیەتیرۆریان کرد.جیاوازی سەردەشت عوسمان ئەوەبوو کە هەرگیز بەیاساکانی بنەماڵەوکۆیلایەتی ڕازی نەبوو ،هیچ جۆرە چ مانەوەو مل کەچ بوون و پاکەنەیەکی بۆ یاساکانی کۆیلایەتی وکوردایەتی نەکرد بۆیە تیرۆریان کرد.کەوایە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تەنها تیرۆرکردنی یەک ڕۆژنامەنووس و یەک گەنج ولاوی یەک خانەوادەنییە،نابێت هەرگیز وا هەست بکەین کە سەردەست عوسمان تەنهالەناو بنەماڵەوخانەوادەکەی ڕفێندراوە وتیرۆریانکردووە ،بەڵکو سەردەشت عوسمان هی هەمووانە ،دەبێت خەمەکەشی بۆ هەمووان بێت.
کە هەموومان سەردەشت بەهی خۆمان بزانین هاوخەمی لەدەستدانی بیت پێویستە هەر وەک سەردەشت ئازایانە ودڵسۆزانە دژایەتی هەبوونی سەرجەم یاساوسیستەمی چەوسێنەری دزو گەندەڵی کوردستان بکەین.تێکوشانی هەموو ڕۆژوکاتەکانی ژیان بۆ ڕوخانی ئەوجۆرەسیستەم ودەسەڵاتەبێت کەسەردەست وکاوە وویداد وسۆران وئارام و ڕێناس وشاپوروقابیل و محمد حەلاق و بەچەندەهای تر لەژێری دا تێرۆرو ڕەشەکوژ کرا ، بەچەندەها کەس لەئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی فاشیزمی ئێرانی و دەوڵەتی تورکیا تیرۆرکران لەکوردستان یاخود ڕادەستی ئەو دەوڵەتانە بەئاشکراو بەنهێنی کرانەوە ،بەهەزارەها ژن وکچ لەژێریدا ڕەشەکوژکرا ،بەردەوام ئێستاش کە لەژێر ئەوجۆرە سیستەمە بۆگەن ودژە ئینسانی یە ژن دەکوژرێن ومرۆڤەکان هەژارو بێکارو برسی دەکرێن.
دەرئەنجام پێویسته هەموومان لەگەڵ دادگایی کردنی بکوژی ڕۆژنامەنووسان وئازادیخوازان بین ،بەمەش دەبێت لەگەڵ ڕۆشتن و ڕوخانی ئەم جۆرە دەسەڵاتەبۆگەن ودژە ئینسانی یە بین لەکوردستان ،هەرچی زووترە خەڵکی ناڕازی لەبزووتنەوەیەکی جەماوەری شورایی دا خۆی ڕێکخراوبکات بۆئەوەی لە دوایی ڕوخان ونەمانی ئەم دەسەڵات وسیستەمە چەوسێنەرودزوگەندەڵ خەڵک خۆی حکومەتی شورایی دابمەزرێنێت وبەبێ جیاوازی هەمووان دەستیان بگات بەنان ،کار، ئازادی .
سەرجەم تاوان باران وبکوژان وگەندەڵ ودزەکانیش لەلایەن دادگایی شوراکانی خەڵکەوە بەئاشکرا دادگایی بکرێن وسزابدرێن.
بەرزوبەڕێزبێت یادی سەردەشت عوسمان
نەفرەت وڕیسوای لەبکوژ وتیرۆریستانی سەردەشت عوسمان
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتووانە بۆ هێنانەدی نان،کار،ئازادی حکومەتی شورایی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.