لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە

0

وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین

١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .

٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی دادگایی نەکراون، لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری ،پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت بۆ ئەوەی جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن .

لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان، ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

٦ /٥ / ٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.