مامانەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژی جیهانیی مامانەکاندا خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن

0
شەپۆلی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان
مامانەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژی جیهانیی مامانەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مەی ٢٠٢١ بۆ ئاوڕدانەوە و ڕێزگرتن لە کارکردن و ماندووبوونیان ، دژ بە هەلومەجی سەختی کارکردن، زیادکردنی مووچەکانیان، خۆپیشاندانیان لە چەند شارێک ئەنجام دا. سەدان مامان لەسەر خواستی دوو ناوەندی کرێکاریی لە بەردەم وەزارەتی توێژینەوەو پەرەوەردەی باڵا لە پاریس کۆبوونەوە، هاوشان لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییانەی کە لە شارەکانی لیۆن، مارسیلیا و تولوز بەڕێخران. ژمارەیەک رێکخراوی کرێکاریی و ژنان ئاماژە بە بارودۆخی سەختی مامانەکان ئەکەن لە کرێ‌ی کەم، نەبوونی هۆکارەکانی خۆپارێزیی، گوێپێنەدانیان لە کەمپەینەکانی کوتانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا و…هتد. لە فەڕەنسا ٢٣ هەزار مامان هەن، کە ٩٧%یان ژنانن بە شێوەیەکی فەرمی لە نەخۆشخانەو نۆرینگەکاندا کارئەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووکان باس لە کورتهێنانی لانی کەم ٩٠٠هەزار مامان لە سەرتاسەری جیهان ئەکات کە لە کاتی پەتاکەدا بەهۆی کارپێکردنیان لە بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی تەندروستی و ژیانی ژنانی دووگیان و ساوای تازە لەدایکبووی خستووەتە بەردەم مەترسی گەورە.
کامەران ئەحمەد
Aa
Leave A Reply

Your email address will not be published.