لەکاتی ناشتنی تەرمی ئیهاب جەواد بە گوتنەوەی دروشمی بروخێ ڕژێم و گەل ڕوخانی ڕژێمی دەوێت هاوڵاتیان وجەماوەری شاری کەربەلا بەشداری بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی گیان بەختکرد

0
  سەرچاوەکانی هێزە ئەمنییەکانی  عێراق ئاشکرایانکرد، کە لە ٩/٥/٢٠٢١   چالاکوانێکی مەدەنی لە شاری کەربەلا  لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا كوژرا .
بەگوێرەی زانیاری یەکان ئەم چالاکوانە مەدەنی یە ناوی (ئیهاب جەواد محەمەد) هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆمۆنیست ،یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربەلا.
لەکاتی ناشتنی ئیهاب جەواد خەڵکێکی زۆر ئامادەبوو بە گوتنەوەی دروشمی بروخێ ڕژێم و گەل ڕوخانی ڕژێمی دەوێت  هاوڵاتیان وجەماوەری شاری کەربەلا بەشداری  بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی گیان بەختکردوو و ستەملێکراو (ئیهاب وەزنی) چالاکوانی مەدەنی وکەسێکی چەپ وبوێریان کرد .
بەپێی سەرچاوەی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی٢٠١٩ وە هەتا ئێستا لە وڵاتی عێراق بەپێی ئامارەكان، ٥٦٠ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی عێراق بوونە قوربانی، لەنێویشیاندا دەیان چالاکوانی مەدەنی و ڕۆژانەنووس وهەڵسوڕاوی سیاسی هەیە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.
Leave A Reply

Your email address will not be published.