مارکسیزم لینینزم وناوچەی کوردستانی دابەش کراوی دەست ئیمپریالیەتی ئەنگڵۆئەمریکی

0

کۆسەلان ڕەشید هەورامی

بەشی شەشەم

تاکوبەرپابوونی شۆڕشی گەورەیی ئۆکتۆبەری مەزنسۆشیالیستی ودامەزراندنی یەکەمین حکومەتی کرێکاران وجوتیاران وسەربازان وهاوپەیمانەکانیان.پۆشایەتی ئەم ڕاستیەش،(مەلاڕەحیمی ڕواوی)پارچەیەک هەڵبەستی بەهەورامی داناوە،حەیف تەنهائەم دێڕەیمان دەست کەوتووەپێشکەشی دەکەین،بەهەمووخۆشەویستان ودڵسۆزانی ڕێگایی مارکسیزم لینینزم.

دەڵێت.

(ئارۆ،ڕوێ وەن،لینینیەت باوەن

پەیی بڵرو،دەرداچوون وەرەتاوەن )

بەڵام لەچاوکوردستانی عێراقدا،ووشەیی (بەلشەفیەت)پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەربەدووساڵ،لەگەرمەیی جەنگی جیهانی یەکەمدا،کاتێک سوپایی ڕووسیایی قەیسەری لەناوچەیی خانقین ومندلی بووە،ووشەی (بەلشەفی)لەزاری سەربازەڕووسیەکاندا،گووتراوەوخەڵک گوێیان لێ بووە، بڕواننە،کتێبەکەیی ئیبراهیم پاشا.مکرەم تاڵەبانی.

هەروەهانامەکەیی (شێخ محمود)ی نەمر،یکەبۆ(لینین)ی ناردووە،بۆئەمەش سەیری کتێبی (چیم دی)لەنووسیی (احمدخوابە)کەدووبەرگە… لەهەمووی ڕاستروڕەوانتر.ساڵەکانی دوایی شۆڕشی ساڵی 1920ی گەلانی عێراق دژی سوپایی داگیرکەری ئنگلیزکەعێراقی داگیرکردبوو.

کاتێک شەخسیەتی ڕۆشنبیری نەمر(حسینالرحال)،کەلەئەوروپاگەڕایەوەوکۆمەڵێ نووسراوی مارکسی بەزمانی ئەڵمانی وفەڕەنسی وئنگلیزی،لەگەڵ خۆیی هێنایەوەبۆعێراق،دەستی کردووەبەوەرگێڕان وبڵاوکردنەوەی ئەونوسینانەلەشاری بەغداد،بەسرە،عەمارە،موسڵ،کرکوک،،لایەنگرانی هەبوون،جگەلەوحەلەقەیەی کەخۆیی لەگەڵ 7بۆ9کەس دروستی کردبوو.

بڕواننەکتێبی (تاریخ الحرکةالوطنيةفي العراق)نوسینی زەکی خەیری.ئەوحەلەقەمارکسیەیی لەشاری کەرکوک دروستیان کردبوولە7کەس پێک هاتبوو،3یانیان کوردبوون،وکرێکاربوون،یەکێکیان وەک یادداشت نووسیێکی سلێمانی ناوی (مارف)بووە… بەڵام بەڕاستی ئەم ناوەلەسامان وکەلەپوری مارکسی وحزبی شیوعی دا،ناوی واپیشان نەدراوەوکەسی ترباسی نەکردووە.

بەڵێ،بەیەکجاری وبەتەواوەتی جێگیربوون،ساڵی 1934حزبی شیوعی عێراق لەلایەن هاوڕێ (فەهد)وهاوڕێ کانیەوەدامەزراوساڵی 1938یش لەشاری سلێمانی بیری مەزنی مارکسی لینینی ڕووناکی خۆی پەخشکرد،ئە،ویش لەسەردەستی مامۆستایەکی مەزن بەناوی (Henry mrmrchi)هێنری مڕمڕچی کەخەڵکی شاری مۆسڵ بووە،لەسلێمانی مامۆستای وەرزش بووەلەناوەندی سلێمانی.. ئەم مامۆستاگەورەونەمرەمان چەندان مامۆستاوکەسانی ڕۆشنبیری پاک وحاوێنی لەگەڵ بوون،لەوانە//مامۆستانعیم بدوی،مامۆستاعبدالواحدنوری،محمدتوفیق عزیز/وهی تر.ئەم مامۆستامەزن ونەمرانە،حەلەقەیەکی مارکسی شۆڕشگێڕبوون وبەنهێنی پەیوەندیان بەڕۆژنامەیی //القاعدە//ەوەهەبووەکە(فەهد)ی مەزن سەرپەرشتی کردووەوئۆرگانی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق بووە.لەساڵی 1944دائەم حەلەقەیەلەحزبی شیوعی عێراق وەرگیراون ولەساڵی 1945دابۆیەکەم جار،یەکەم ژمارەیی ڕۆژنامەیی (ئازادی)بەزمانی کوردی شیرین بڵاوکردۆتەوە،ئەم حەلەقەیەلهناوچەیی چوارتاوهەڵەبجەوپێنجوێن وقەڵادزێ،بنکە،لایەنگیرانیان هەبووە.

بۆئەم زانیاری زیاتر،بڕوانەدەست نوسەکانی مامۆستایی گەورەودڵسۆزی ڕەحمەتی (کەریم زەند)کەشەخسیەتێکیڕۆشنبیری ومێژوویی شاری سلێمانیە،یەکێک بووەلەبەشداربوانی شۆڕشی قازی محمدی گەورەی کۆماری مەهاباد…گیانی شادبێت.

ماویەتی..

14/5/2021هەینی

Leave A Reply

Your email address will not be published.