کرێکارانی بەندەری لیڤۆرنی ئیتاڵی ڕەتیدەکەنەوە کەچەک لەکەشتییەکی یەکان بۆئیسرائیلدا باربکەن

0

لە بەندەری لیڤۆڕنۆی ھەرێمی تۆسکانای ئیتاڵیا بڕێکی زۆر چەک و پێداویستی سەربازی بەنیازی ڕەوانەی ئیسرائیل بکرێ بەڵام کەشتی یەکە  ڕادەگیرێت. هۆکاری ڕاگرتنی کەشتی یەکەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە کرێکاران ناڕەزایەتی یان نیشانداوە لەبەرامبەر ناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ جەنگ وشەڕی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی فەلەستین .

بەپێی هەواڵەکانی میدیاکانی ئیتاڵیا کەسایتێکی ئیتاڵی بەناوی “كونتروبيانو”، لەزمانی یەکیەتی کرێکارانی بەندەری شاری لیفورنۆوە بلاویکردۆتەوە، کەکرێکارانی ئەم بەندەرە ناڕەزایەتی توندیان بەرامبەر بەبارکردنی چەکو تەقەمەنی وگوێزانەوەی بۆ مینای ئەسدود لەئیسرائیل دەربڕیوە وڕەتیانکردۆتەوە کەبەم کارە هەڵسن.

بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە ١٣ی ئەم مانگە ١٣٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

هاوکات سایتەکە ئەوەشی لەزاری یەکێک لەرابەرانی کرێکارانی بەندەرەکەوە گواستۆتەوە کە وتویەتی:” ئەم چەکو تەقەمەنیە بۆ کوشتاری خەڵکی فەلەستین بەکاردێ وئێمە لەدژی هەموو ئەو تاوانکاریانەین کە دەوڵەتی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی فەلەستین ئەنجامی دەدات”.

هەرلەم پەیوەندەشدا، راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتالیا ئاماژەیان بەوە کردووە کەیەکیەتیە کرێکارایەکان بەوردی چاودێری جوڵەی پاپۆرو گۆاستنەوەی کاڵاو شومەک دەکەن بۆ ئیسرائیل وبەشوێن ئەوەوەن کەڕێگانەدەن بەگواستنەوەی هیچ جۆرە چەکو کالایەکی جەنگی بۆ ئەم وڵاتە، ئیتاڵیا وە بۆ ئیسرائیل بنێردرێت . ئەمکارەشیان وەک هاوسۆزی و پشتیوانیەک بۆ خەلكی فەلەستینی ناودەبەن.

سەرچاوە:

https://www.tpi.it/cronaca/armi-israele-porti-italiani-livorno-si-oppone-20210515784936/

Leave A Reply

Your email address will not be published.