بەداخەوەگەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم UNلەهەولێر خۆی سووتاند

0

زۆر زۆر بەداخەوە ،ئەمانە چ جۆرە مرۆڤێکن ئەم ڕۆژنامەنووسانە کە لەکاتێکدا مرۆڤێک دەیەوێت بەهۆی بێزاری یەوە خۆی دەسووتێنێت  وکۆتایی بەژیانی بهێنێت ،ئەوانیش کامێرای دەخەنە سەری و وێنە وڤیدۆی دەگرن تابەڕاستەو خۆ بڵاوی بکەنەوە. ،هیچیان زەڕەیەک ویژدانی مرۆڤایەتییان نەبوو کە چەرغ و بەنزین وئاگرەکەی لەدەست وەربگرێت .

بەداخەوەگەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم UNلەهەولێر بەهۆی بێزاری وناڕەزایەتی یەوە لەجۆری مامەڵەی ناردروست وئیهمالی لایەنی پەیوەندی دار بەکێسەکەیەوە و مەترسی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران ١٨/٥/٢٠٢١ خۆی سووتاند.

ئاخر کەناڵەکوردی یەکانی ڕاگەیاندنی باشووریی کوردستان -عێراق بەم جۆرە هەواڵ بۆ بڵاوکراوەکانیان ئامادە دەکەن بۆیە کۆمەڵگای کوردستان لەناو ئەم زەلکاوی چەوسانەوە وکۆنەخوازی وبێکاری وهەژاری دا ڕاگیراوە .خودی ڕاگەیاندن ئەگەر بۆ پاراستنی ماف و شکۆ و ژیانی مرۆڤەکان نەبێت هیچ جۆرە گرینگی و نرخێکی نییە.

ئەم ڤیدۆیەش بۆیە بڵاودەکەینەوە بۆئەوەی ببێتە وانەیەک بۆ ڕۆژنامەنووس وڕاگەیاندکارو خەڵکی تر هەتا هەمووکاتێک مرۆڤایەتی وپاراستنی شکۆ وماف وئینسان بخەنە پێش هەرهەنگاوێکی داهاتوویان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.