کاتێک کە میلیۆنھا ئێرانی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کوت “بڵێ”!!

0

وەنەوشە کەریمزادە

زیاتر لە ٤٠ دەیەیە کە لەو ڕۆژە ڕەشە دەگوزەرێ، ڕۆژێک کە ١٨ میلیۆن ئێرانی “بڵێ” یان کوت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و تەنیا ٢٤١ ھەزار ئێرانی “نا” یان کوت، ئەو کات خۆمەینی کوتی ئەگەر بچن بەرەو سندۆقی ڕای و “بڵێ” بڵێن بەختەوەری ڕووتان تێ دەکا و ئەگەر “نا” بڵێن دەگەڕێنەوە بۆ حاڵی ئەوەڵ، و بە چاو دیتمان مەبەستی لە بەختەوەری ھەمان سەرکوت کردن، ئێعدام، زۆڵم، مناڵانی کار، زیندان و…هیتد کە بە پێ ڕەشەکانی بە دیاری ھێنای بۆ خەڵکی ئێران.

ئەو وێنەیە و سەدان وێنە و فیلمی تر تایبەتن بە ئەو ڕۆژانە یانی ڕۆژی “بڵێ” کوتن بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٣٥٨ ئەوکات کە خەڵک بە دڵخوازی خۆیان جلوبەرگییان دەکردە بەر، و بە جوانکاری و قژی ڕوت دەڕۆشتن بەرە وسندۆقەکانی ڕای، بێ گومان ئەو ژنە و سەدان ژن و پیاوی تر ھیچ کات بیری ئەوەیان نەدەکرد کە ڕۆژیک دێت تەنانەت ناتوانن لە ھەڵبژاردنی جلوبەرگی خۆیان دا ئازاد بن و ڤژی سەریان تاو ببینێت و حکومەتێک دێتە سەرکار کە تەنانەت لە بچوکترین شتی تایبەتی خەڵکی دا دەست تێوەردەدا، بەڵام ئەو کات ڕەنگبێ خەڵک بە جۆرێک سوریان دیت و سەمایان لە بیر چوووە، نە ئەوەی کە بڵێن دەورانی پەھلەوی گۆڵ و بۆلبۆل بو نا بە تایبەت بۆ میلەتی کورد چون ئەوکات بێ بنەماترین یاسا بەتایبەت لە حەقی میلەتی کورددا کرا ئەویش ئێعدامی ڕێبەران و ئازادیخوازانی کورد بوو کە گەورەترین زۆڵم و نادادپەروەری لە حەقی مێلەتی کورد دا بو کە لە لایەن پەھلەوی کرا، بەڵام خەڵک ھەر بە ئەو مەدەنییەتە مودێرنیتەی کە ئەو کات پەھلەوی بۆی دابین کردبوون لە ناویان برد.

وحکومەتێکیان ھەڵبژارد کە زۆربەی خەڵک داخوازی ئەو گۆڕانکاریە بوون زۆربەی زۆریش نەیان دەویست بەڵام لە ھەر حاڵەتێک مافی خەڵک ئەوە نەبوو کە ٤٣ ساڵ بەردەوام سەرکوت کرێن و ھەژاری ببینن لە وڵاتێک کە لە پاشەکەوت و سەرچاوەسروشتییەکانی دا ھیچ کەمی نییە بەڵام خەڵکی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ھەژارتر دەبن و دەبێ ڕوو بکەنە سەدان کاری دژوار و بێ داھات،و بە داخەوە خەڵکی ئەو وڵاتە ھیچ بەھرەیەک لە سەرمایەی ئەو خاکە نابەن، دەوڵەتێک کە تەواوی ھێزی خۆی داوەتە سەر خەفەکردنی دەنگی ڕەخنەگران وخۆ پێشاندەران.

بێ گومان ھەر ئێرانییەک بەرەوە سندۆقی شانۆیی کۆماری ئیسلامی بروات، یانی بڵێ کوتوو بۆ ڕێژیمی پەت و سێدارە، یانی بڵێ بۆ کوشتاری کۆڵبەرانی کورد، یانی بڵێ بۆ ٤٣ ساڵ زۆلم، یانی بڵێ بۆ کوشتاری خۆپێشاندەرانی خەزڵوەری خوێناوی ١٣٩٨، بڵێ بۆ زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان و سەدان بێ دادگەری لە لایەن کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە خەڵکی ئێران دەکرێت. کۆماری ئیسلامی ھیچ کات ھەڵبژاردەی کەس نەبوو و نییە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.