چەند دێڕێک لە مانیفێستەوە

0

ئەکرەم غەریب 

(سەرمایە خەرمانەی ڕێزی لەو کارو پیشانەی کە هەتا ئێستا ڕێزیان لێدەگیرا بەچاوی ترس و شکۆ و ڕێزەوە تەماشا دەکران داماڵیوە ، دکتۆر و قازی و قەشە و ئاخوند و شاعیر و زانای کردۆتە کرێکاری کرێگرتەی خۆی.
سەرمایە پەچەی سۆز و هەستی ناسکی لەسەر خێزان داماڵیوە و ئەو پەیوەندیانەی تا ئاستی پەیوەندی پول و پارەی ڕووت دابەزاندوە.
لەنێو مرۆڤەکاندا هیچ پەیوەندیەکی جگە لە قازانج و مەنفەعەتی خۆی ، جگە لە پارەی بێ هەست نەهێشتۆتەوە ، بەهەشتی ترین کەف و کوڵی مەزهەبی جۆش و خرۆشی سوارچاکانە و دڵناسکی شاعیرانە و بەرچاوتەنگی لەسەهۆڵاوی بەرژەوەندی خۆپەرستانەدا نقوم کردووە ، کەرامەتی انسانی کردۆتە بابەتی کڕین و فرۆشتن)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژنامەگەری جگەلە پیشەیەک لەپێناو بژێویدا (کاری کرێگرتە)هیچی دی نیە ، ئەوە مرۆڤەکان نین مامەڵە بە ڕۆژنامەگەریەوە دەکەن بە پێچەوانەوە ڕۆژنامەگەریە مامەڵە بە مرۆڤەکانەوە دەکات بە ئاستی تاڵە موویەک جیاوازە لەکاری سیخوڕی .
ئەوەی لێرە ڕوودەدات چەندبارەی ڕوداوە تراژیدیاکانی بەرچاوی کامێراکانە ،ئەوەی توند و تیژی ڕۆژنامەگەری دەشارێتەوە مرۆڤ دۆستی نیە بەپێچەوانە ، خزمەتکاری سیستەمەکەیە ئەوە سیستەمەکەیە دەیەوێت ڕووە ناشرین و قێزەونەکەی نەکەوێتە ڕوو ، تا ڕوماڵی دیوە توندوتیژیەکەی بەرچاو نەکەوێ و نەبێتە شۆک ئامێز ، ئەوانەی لە مەیدانی جەنگ دەکوژرێن هیچ ترسناکتر نیە لەوانەی لە برسێتی و بێکاری خۆکوژی دەکەن، وەک حەمە دەسوتێن لافاوی خوێن جۆگە دەبەستێت ڕاگەیاندن و فەیسبوک ئەوەی دەیشارنەوە مرۆڤ دۆستی نیە حاشا کردنە لە دیوە تراژیدیا سامناکەکەی خودی سەرمایە لە پرۆسەی قەتڵ و عامی برسێتی کرێکاران و ژیانی بەشمەینەتی ئەفریقا ئاساکان لۆمەی چەند ڕۆژنامەوانی کاڵفام مەگرن تێڕوانینتان بۆ خودی سیستەمەکە بگۆڕن ، هەرجۆرە پەردە پۆشکردنێکی توندوتیژی پەردەپۆشکردن و جوان پیشاندانی ڕووە دزێوەکەی سیستەمەکەیە ، هۆکاری خۆسوتاندنی حەمەکان لەبەرچاوی کامێرا پاشخانی بەتەنگهاتنی ژیانە لە سیستەمەکەدا نەک خۆسوتاندنەکەی ئەوا وەک هەمان بانگەوازی دەسەڵاتدارانە کە چەکە بێ مۆڵەتەکان خەڵک دەکوژێ نەک چەکە بە مۆڵەتەکان، لەخۆڕا نەبوو ڕۆبێرت ئۆئێن لەسەدەی هەژدەدا گوتی : بەمانەوە ئەم سیستەمە ڕەگەزی مرۆڤ ڕوو لە لەناوچونە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.