مارکسیزم لینینزم وناوچەیی کوردستانی دابەش کراوی دەست ئیمپریالیزمی ئەنگڵۆئەمریکی

0

کۆسەلان ڕەشید هەورامی

بەشی  حەوتەم

هەندێ لەدوژمنانی مارکسیزم دەڵێن… مارکسیزم ئەوەندەی پرسیارلەکێشەیی چینایەتی دەکات،پرسیارلەکێشەیی نەتەوایەتی ناکات…وەهەرئەودوژمنانەدەڵێن.خۆئەگەر،گۆشەنیگایەک هەبێت بۆنەتەوایەتی ئەوازیاترلەڕوانگەیی چینایەتیەوەیە.هەروەهاهەرئەودوژمنانەدەڵێن،مارکس ببڕایی بڕناوی مافی نەتەوەیی نەهێناوە،کەچی ئەمجارە،هێرشەکەیان بەشێوەیەکی ترڕەنگ دەداتەوە،چونکەناتوانن ئینکاریڕاستەقینەیی سەرچاوەبکەن،کاتێک بخرێتەبەردەستی ئەودوژمنانەوناتوانن بڵێن مارکس لەگەڵ مافی گەلاندانەبوە.وناوی قەومیەتی نەهێناوە.

دیارەلەڕاستیەوەزۆردوورە،چونکەئێشووئازارەکان وچەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە،جیاوازی چینایەتی وزوڵمی چینایەتییە، ئێمەلەگەڵ ئەوەشداکەئەمڕۆنیشتمانەکەمان کە(کوردستان)ی پێ دەڵێن بەسایەی سەری ئاغاکانی ئەمڕۆمانەوەلەپەیمانی (لۆزان)دادابەش کراوە،،هەربەشێکی ناوێکی بۆدروست کراوەوکراوەتەپاشکۆیی ووڵاتێکی ئەقلیمی داگیرکەری ئەڵقەلەگوێی حلفی ناتۆیی فاشست، ئەڵێن ئەوەندەی نەتەوەیی زۆرداری ناوچەکان،زوڵم لەگەلی کوردمان دەکەن،دەئەوەندەش زۆربەی گەلەکەمان،گیرۆدەیی دەستی زوڵمی چینایەتیە،بەدەست حوکمڕان وئاغایی زیندووکراوەی حزبەکانی کوردایەتیەوە.بۆزیاتربەرچاوڕوونی .

بڕواننەحوکمڕانی 30ساڵەیی باردۆخی کوردستانی عێراق،بۆدەرک نەکردنی ئەوزوڵمەچینایەتیە،ئەمڕۆلێشاوی واتایی (قەومیەتی کوردی)ڕاستیەکانی گەلی کوردی چەوساوەیی دا‌پۆشیوەوگومی کردوون.چونکەحوکمڕانەبورجوازیەکان وخێڵەکیەکان،چاک دەرک بەتێکۆشان وجوڵانەوەیی چینایەتی دەکەن،کەلەبەرژەوەندیان نیە.

ماویەتی. 21/5/2021پێنچ شەمە

Leave A Reply

Your email address will not be published.