کۆنفرانسی نوسینی دەستور و یەکڕیزی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان.

0

وەستا جەلال 

نۆفاڵ ئەلهەریری لە کتێبی (پول)دەڵیت، بازرگان و سەرمایەدارەکان، سیاسەت، ئاین و نەتەوەیی یەکتریان قبوڵ نیە، بەڵام بەهای پارە جیاوازەکان یەکتریان قبوڵە، دۆلار، دینار و پۆند، بەفەرمی دەناسن و ئاڵوگۆڕیشی پێ دەکەن. لەبەر ئەوەی هەدەفی سەرەکی بازرگان و سەرمایەدارەکان بەدەست هێنانی پارەو دەسەڵاتە، ئاین و نەتەوە، هۆیەکە بۆ گەیشت بەو ئامانجە.

لە هەرێمی کوردستانیش سەڕای ناکۆکی سیاسی و بەرنامەیی نێوان حیزبەکان، بۆ ڕاگرتنی ئەم دەسەلاتە و پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەکانی خۆیان، ئامادەن لەسەر دەستورێک ڕێکبکەون کە پارێزەری بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری هەموو حیزبەکانی ناو دەسەڵات بێت. بەهۆی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوریەی کە روبەڕوی هەرێمی کوردستان بۆتەوە، بەتایبەتی پاش شکستی ڕیفراندۆم و پێکهێنانی حکومەتە سەربازیەکەی مەسرور بارزانی، هەروەها کاریگەری کازمی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاشان بردنەوەی جۆ بایدین سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە بەرامبەر ترامپ، هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم، پێگەی سیاسی حکومەت ، حیزب و بنەماڵای لە هەرێمی کوردستانی لاواز کردوە. دیارە لەو ماویەدا چەند هۆکاری تریش هەن، کەلە دژی بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕویان داوە، وەکو ناڕەزایەت و خۆپیشاندانەکانی مامۆستا،ژنان، لاوان و خەڵکی کوردستان، بۆ بەدەست هێنانی موچەو خزمەتگوزاریەکان.

نارەزایەتی بەشێکی زۆر لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانی سیاسی و مەدەنی، ناڕەزایەتی ولاتانی بیانی و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەبەرامبەردادگای کردنی نادادپەروەرانەی شەش کەس لە چاڵاکوانی بادینان و زیندانی کردنیان. کۆنفرانسی نوسینی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان و یەکریزی حیزبەکان، پاش ٣٠ ساڵ، لە تاڵانی و دزی کردن لە قوتی خەڵک، هەروەها تیرۆر و کوشتن، هەژاری و بێکارکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

تەنها مەبەستیان مانەوەی دەسەلات و پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری خۆیانە. هەر دەستورێک لە هەرێمی کوردستان لە ڵایەن ئەو حیزبانەی لەدەسەلات و شەرکی دەسەڵاتن. بەتنها یان بە کۆمەڵ بنوسرێتەوە، لە پێنا و بەرژەوەندی حیزب و کۆمپانیاکان دەنوسرێتەوە.مەبەستیان باش کردنی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان نیە، خەڵکی کوردستان لە رێگای دەستورێک کە ئەو حیزبانە بینوسنەوە، ناتوانێت بە ئازادی و مافەکانی خۆی بگەن.

لە چەند ساڵی ڕابردودا هیچ شتێک لەبەردەم دەسەلادارانی هەرێم ڕێگر نەبوە کە دەستورێک بنوسنەوەو ژیان و گوزورانی هاوڵاتیانی پێ باشتر بکەن، ئازادی و مافەکانی خەڵک دابین بکەن. پێش لە دزی و تالانی بگرن. وازلە کوسشتن و تیرۆر بێنن. خەلكی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە دەستورێکە، کە مافی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیان بەبێ جیاوازی ئاینی و ڕەگەزی بپارێزێت.

دەستورێک بەفەرمی بەرابەری ژن و پیاو دیاری بکات، ئاین لە دەوڵەت، حکومەت و سیاسەت جیا بکاتەوە. ئازادی بەیان و ڕاگەیاندن بەفەرمی بناسێت، خوێندن، نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریەکان بۆ هاولاتیان دابین بکات…هتد

Leave A Reply

Your email address will not be published.