دەستەی گشتی وانەبێژان:ئێمە بەردەوام دەبین لە فشاری مەدەنیانە لەئەگەری نەهاتن بە دەم داواكاریەكانمان دەستكراوە دەبین لەهەموو جۆرەچالاكی وفشارێك تاگەیشتن

0
بۆ ڕای گشتی بۆ :
ئەنجومەنی وەزیران
بۆ : وەزارەتی پەروەردە
بۆ : وەزارەتی دارایی
بۆ : وەزارەتی پلاندانان
بۆ : سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردسان
بۆ : بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارەکان
بۆ : ڕاگەیاندنەکان ( بینراو ، بیستراو ، نوسراو )
بۆ : خەمخۆران و دڵسۆزانی پەروەردە
لە پاش سڵاو و ڕێز بەڕێزان ئێمە وەك نوێنەرانی ( دەستەی گشتی وانەبێژان ) ڪە نوێنەرایەتی زیاد لـە ( ١٧ هەزار و٥٠٠ ) مامۆستای وانەبێژ دەڪەین لەهەرێمی ڪوردستان ، ڪە لە ڕابردوو دەیان جار داوامان ڪردووە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەڪانی تایبەت بە ڪەرتی پەروەردە ڪە بێن بەدەم داواڪارییەڪانی مامۆستایانی وانەبێژەوە و خەمێك لەو چینە مافخوراوە بخۆن و داواڪارییەڪانمان و وەك خۆی جێ بەجێ بڪەن ڪە بریتی بووە لە (( دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن )) .
ئەمە لە ڪاتێڪدایە نزیڪەی ٨ ساڵە دەرگای دامەزراندن بەگشتی داخراوە بەتایبەت لەناو ڪەرتی پەروەردەدا و، پەروەردەش لەو سێڪتەرانەیە نابێ دامەزراندنی بووەستێت بەپێی یاسا و دەستور.
داخستی دەرگای دامەزراندن گەورەترین لێڪەوتی خراپی هەبووە بۆ سێڪتەری پەروەردە، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڪەرتی پەروەردە ( دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژە ) ە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین ئێمە بەردەوام دەبین لە فشاری مەدەنیانە لەئەگەری نەهاتن بە دەم داواكاریەكانمان دەستكراوە دەبین لە هەموو جۆرە چالاكی وفشارێك تاگەیشتن بەئامانجەكەمان لەگەڵ ڕێزدا
نوێنەرانی ( دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ )
Leave A Reply

Your email address will not be published.