سەفەرت خێر بێهزادی بێناز!

0
عەلی بەهرامی
هاوڕێ و هاوسەنگر كاك بێهزاد! كاتێك بیستم ویستووتە خۆت بكەیتە قوربانی لە پێناو مافی ئاوارەو لێقەوماوان. كاتێك بیستم توورەیی و خەمی بێ مافی لە ناختدا كڵپەی كردوەو پڕ بە گەروو هاوارت بەسەر ویژدانی مردووی یوئێن و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دا كردووە. ئەوجار تێگەیشتم دەرد و ئازارەكان چەندەیان شەكەت و ماندوو كردووی و وەك قارەمانێكی مەیدان بریاری بەگژدا چوونەوەت دژی كۆشكی ستەمی مافی مرۆڤ و یوئێندا داوە.
كاتێك سەیری شاشەی ناشازی تێڤێكانم دەكرد چەندەم ئاوات و ئارەزوو لە نێو چاوانتدا خوێندنەوە. لەو كاتەدا بینیم چۆن خولیای بە دوای مافەكانتەوە و دەتەوێ بڵێی ئێمەی كوردیش دەمانەوێ وەكوو مرۆڤ بژین. كاتێك بینیم چۆن دژی نادادی و جیاكاری هاوارت عەرشی ستەمكارانی دەهەژاند. لەو كاتەدا قەڵافەتی پیاوێكی پڕ لە ئیمان و ورەم بدەیی كرد كە بە تەنیا دەیەوێ دەردێك نیشانی جیهان بدات كە ساڵانێكە بە ناخی غەریباندا رۆ دەچێ و دەیانتوێنێتەوە.
ئەی هاوڕێ بێ نازەكەم! بۆ ئەوەی بیسەلمێنی ویژدان نەماوە، مافی مرۆڤ لە منداڵداندا خنكێندراوەو دادپەروەری ژێر پێ دراوە، جەستەت كردە ئاگردانێك كۆشكی بێ دادی و نارەوایی و تاجرانی گیانی مرۆڤت پێ سوتاند.
بەڵام نازانم ئەو ئاگرە چۆن توانی ئەوندە بێ رەحم بێ جەستەت بكاتە قەقنەس و هەموو ئاواتەكان لە چاوتا بسوتێنێ و كۆتایی بە تێكڕای خولیا و ئارەزووەكانت بێنێ.
ئەی شەهیدەكەی ئاگر و خوێن! لەدوای تۆ هەموو شەوێك سەعات 12، هەموو یەكشەممەیەكی حەوتوو و هەموو 23یەكی مانگ و هەموو مانگێکی مای پڕ بە گەروومان هاوار دەكەین و جەستەی خەستەی بێنازت بە رووی یوئێن، مافی مرۆڤ و وێژدانە مردووكاندا دەدەینەوە و شەرمەزاریان دەكەین.
ئەی بێهزادەكەی بۆكانی مەكۆی جوانمێران، بێ خەم بنوو ئیتر برینەكان ئازارت نادەن و هیچ رژیمێكی داگیركەر ناتوانێ لەسێدارەت بدا، بۆیە با رۆحی بەرزت بەرەو بۆكانی سەردار و سوارچاكانی كوردستان لە شەقەی باڵ بدا و دیداری مامۆستا ئارام و باقی شەهیدانی سازمانی خەباتی خوێناویت لێ پیرۆز.
Leave A Reply

Your email address will not be published.