مارکسیزم لینینزم وناوچەی کوردستانی دابەش کراوی دەست ئیمپریالیزمی ئەنگڵۆئەمریکی

0

کۆسەلان ڕەشید هەورامی

بەشی ھەشتەم

لەم ڕوووەدوژمنانی شیوعیەت،باووردی لەتێزەکانی مارکس وئەنجڵس ولینین باش ووردببنەوە،لەڕۆژنامەی «ڕێگایی عەرەبی»ژمارە١٥٧لەلاپەڕەکانی «٦و٧»دابڵاوکراوەتەوە،بەبۆنەیی بیرەوەری یادی١٧٩ساڵەیی لەدایک بوونی «کارل مارکس»دابەخامەیی «رافعطلاب»بڵاوکراوەتەوە،بەلای ئێمەی شیوعیەوەئەونوسینەجێگەیی بڕوایەبۆھەموانکەڕاستی تەواوی مارکس وبیروبۆچونەکانی دیارە،چونکەبەشێکی زۆری ھەڵوێستەکانی مارکس بەرامبەربەمافی قەومی گەلان ئاماژەدەکات.

ئەمەئەوە،پاشان ئەشێ دوای ئەم ھەمووبەڵگەوسەرچاوانەئەبێت دوژمنانی مارکسیزم لینینزم بۆچی ئەوەندەسوربن لەسەرئەوەی ڕەخنەوشاڵاوئاڕاستەی بلیمەتی مارکس وبیروبۆچونەکانی بکەن؟!

ئایالەپاتەشیوعی وکرێکاری ڕەسەنی مارکسی لینینی بەلاوە،لەبواری ئەم ڕژێمەجیھانیەدڕندەبەناونوێ کۆنەدا،لەتەواوی گۆیی زەوی دا،ھەیەتەنھابەسەرزاریش بێت دان بەمافی قەومی دابنێ وڕێزی بگرێ؟! ئەودوژمنانەبەناوی مارکسیەت وچەپگەرایی سۆشیاڵ قەومی ەوەدەم دەکەنەوەھێرش وشاڵاوئاڕاستەیی ناوەڕۆکی بیری مەزنی مارکسیەت دەکەن وھەوڵ دەدەن،ئەوانەش ڕیسوابکەن کەبەرگری لەمارکسیزم لینینزم دەکەن،چ لایەنەتەحریفی وھەڵپەرستی ڕاست وچەپی مناڵبازاڕی و«ناوەند»ی کاوتسکیەکان،کەئەمڕۆدەروازەیان بۆخراوەتەسەرپشت،بۆشاردنەوەی ڕووخساروناوەڕۆکی بەناوچەپگەرایی سۆشیاڵ قەومی ئەمڕۆ،نەک تەنھاچەپگەرایی کوردی «ناوی زل وچەمی ووێران»بەڵکوتەواوی «اصحاب الإصلاح البسار»ی ووڵاتان،ئالەم دنیایەداکەئەوەندەدێ وبەناو،بەگووتن ،نەک بەکردەوە،خوی بەقەومیەتەوەنساندووەولەڕێگەیەوەدەیەوێ،ھەروابەنووکی خامەکەیی ،مارکس بێ شەخسیەت بکات ومارکسیەتیش پووچەڵ بکاتەوە.

ئەم واتاوبەزمەیی بورجوازیەتی ئەمڕۆیی کوردی وئەوانەش کەخۆیان ناوناوە«چەپگەرایی سۆشیاڵ قەومی ومارکسی»وەک گوتمان،سەروبەربۆداپۆشینی چەوساوەی چینایەتی ودژایەتی کردنی بیری مەزنی مارکسیزم لینیزمەوھیچی تر.
ماویەتی پێنچ شەمە 27/5/2021
Leave A Reply

Your email address will not be published.