ئەگەر پیاوێک بیەوێت هاوسەرگیری بکات!!

0

هەرێم هەژان

دەبێت لانی کەم خانوویەک بە سی هەزار دۆلار بکڕێت یاخود خانوویەک بەکرێ بگرێت بە دوو سەد دۆلار.

دەبێت دوو بۆ سێ جار خەرجی بکات وەک مارەبڕی سەرەتاو و خوتوبە و ئاهەنگی گواستنەوە، ئەمەش لانی کەم دە هەزار دۆلاری دەوێت. ئەگەر نەگونجێن و پیاوەکە بیەوێت هاوسەرەکەی تەڵاق بدات، دووبارە ژنەکە کۆمەڵە پارەیەک بە بەهای زێڕ لە پیاوەکە وەردەگرێت.

ئێستا ئێمە تێگشتین ئەگەر پیاوێک بیەوەێت هاوسەرگیری بکات، دەبێت نزیکەی دە ساڵ پێش هاوسەرگیری پارە کۆبکاتەوە، ئەگەریش بیەوێت هاوسەرەکەی تەڵاق بدات دووبارە گیرفانی دەدۆشن، واتا دەبێت دووبارە نزیکەی دە ساڵ ملی بخاتەوە بەر ئیش و کار تا بتوانێت بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە. کەواتە قورسایی هاوسەرگیری کردن و تەڵاقدان لەسەر پیاوان فەسادی زیاتری ئابووری و کۆمەڵایەتی دروست دەکات، چونکە ئەوکات پیاوان کەمتر خۆیان لە هاوسەگیری دەدەن و هەم ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە گەر بیانەوێت هاوسەریان تەڵاق بدەن ناتوانن ئەم کارە بکەن لەبەر قورساییەکەی و دەمێننەوە لە ناو ژیانێکی پڕ کێشە و لەوانەشە ببێتە هۆکاری ناپاکی و هەم کێشەی کۆمەڵایەتیش.

ئەمە ڕوونە ئەم دۆخەی کە بۆ پیاوان دروست کراوە لە کۆتاییدا زیاتر ژنان باجەکەی دەدەن، چونکە دەبنە قوربانی نێو ئەم قورساییەی کە دروستکراوە، بۆیە وا پێویستە هەر سەرۆک خێزانە و لە خۆیەوە دەستپێبکات و ئەم قورساییە نەهێڵرێت.

بابەس بێت پیاو دۆشین و سێکس فرۆشتن. ئەگەر ئەمڕۆ ئەو قورساییە لەسەر پیاوان لانەدەین و بەشێوەیەکی جوان و چاک ڕێکینەخەینەوە، دڵنیاین هەر ئەو پیاوانەن لە ڕۆژان و ساڵانی دواتر بەبێ هاوسەرگیری دەگەنە سێکسی ژنەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.