ڕێژەی هەژاریی لە بریتانیا لە بەرزبوونەوە و زیادبووندایە

0

زاهیر باهیر

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بڕی هەژاریی لە نێوانی خیزانانا کە باوكان و دایکان هەردوکیان کاردەکەن یاخود هەر یەكێکیان، بەرزترین ڕێژەیە لە ٢٥ساڵ لەمەوبەرەووە .

لەو راپۆررتەدا نیشانی دەدات: • ١٤ ملیۆن کەس لە بریتانیادا لە هەژاریدا دەژین. • هەژاری لە نێو خێزاندا کە کار دەکەن لە ساڵی ١٩٩٦ و لە ڕێژەی لەسەدا ١٣ وە بۆ لە سەدا ١٧.٤ سەرکەوتووە. • لە ساڵی ٢٠١٠ وە بارودۆخەکە بەو رادەیە خراپبووە کە خێزانێك کە کاریشدەکەن مەترسی هەژارییان زۆر لەسەرە.

• ئەو هۆکارانەی کە زیاتر ڕۆڵیان هەیە لەو هەژارییەدا ئەمانەن:

١- بەرزبوونەوەی کولفەی خانوو بۆ خەڵکانی داهات کەم، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە لە خانوی خاوەنخانودا نەك خانووەکانی شارەوانی دەژین ، کە کرێ زۆر بەرزە . نرخی خانوو زۆر بەرزە و خەڵکیش ناچارن کە خانو لە خاوەنخانوی تایبەتی بەکرێبگرن کە نرخەکەی لە ماوەی ٢٥ساڵدا لە سەدا٥٠ چوەتە سەرەوە لە بەرانبەر هەڵئاواسانی پارەدا.

راپۆرتەکە دەڵیت لە ساڵی ٢٠٢٥ دا هەر یەك کەس لە چوار کەس کرێچی خاوەنخانوە تایبەتییەکانن نەك شارەوانییەکان ، یاخود بانق.

لەڕاپۆرتەکە دەڵێت ساڵی پار خاوەنخانووەکان ١١.٢ ملیار پاوەندیان خستۆتە گیرفانیانەوە وەکو بیمەی خانوو کە لە دەوڵەت وەریانگرتووە.

٢- کەمی کرێ و مووچە و زیادنەکردنی بە گوێرەی گرانیی.

٣- پارەی بێ کاری و بیمەکان ناتوانن لەگەڵ بەرزبوونەوەی کرێی خانوودا بڕۆن. ٤- گرانی و کەمی دایەنگا و ژنانی دیکە کە ئاگایان لە منداڵانە کە باوك و داایکیان کاردەکەن .

Leave A Reply

Your email address will not be published.