پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدوورینەوەی لێویان ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دەدەن لەشاری هەولێری کورستانی عێراق

0
ڕۆژی یەکشەمە٣٠/٥/٢٠٢١ پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری هەولێری کورستانی عێراق  بەدوورینەوەی لێویان ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر بە هەڵسوکەوتی ئەو رێخراوەیەدەربڕی و داواکارییەکانیان پێشکەش بەو ناوەندە کرد.
ئەو پەنابەرانەی کە لێوی خۆیان دورۆتەوە ئەمەش ناوەکانیانە:
1- ژاکان مەلەکشایی (باران) شاعیر خەڵکی ئیلام .
2- ئاکۆ ئەڵا مورادی
3- سەعدی محموودی
4- فەردین مورادی

*جێگای ئاماژەیە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لە کوردستانی عێراق  لەبارودۆخێکی زۆر خەراپ ونالەبارەدا دەگوزەرێن لەماف وپێداویستی سەرەتایی بێ بەش کراون و رێخراوی UN لقی هەولێر ساڵانێکە پرسی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی دانیشتووی باشووری پشتگوێ خستووەو بە جۆرێک کە بەشێک لەپەنابەران ماوەی زیاتر لە٢٥ ساڵە لە کوردستانی عێراق نیشتەجێن  بەڵام هیچ بەڵگە و مافێکی یاساییان بۆ جێ بە جێ نەکراوە و بەهیچ جۆرێک مافی پەنابەرییان پێنەدراوە بەژیانێکی زۆر سەخت و نالەبارەدا دەگوزەرێن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.