په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان ١/٦
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م منداڵانی كوردستان و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین هیوادارین ئه‌و یاده ببێته مایه‌ی به‌رجه‌سته كردنی مافه‌كانی منداڵان و پاراستنیان له پێشێلكاری و ناخۆشیه‌كان.
جیهانی منداڵان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و پێویسته منداڵان ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنرێ تا خۆشیه‌كانی ژیانی منداڵی ببینن و موماره‌سه‌ی بكه‌ن ، نابێ به هیچ هۆكارو پاساوێك ژیان ومافی منداڵان زه‌وت بكرێن یان تێكه‌ڵ به ململانێ وكێشه‌كانی گه‌وره‌كان بكرێن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان گرنگی تایبه‌تیان به مافه‌كانی منداڵان داوه به‌تایبه‌ت بۆ خوێندن وپاراستنیان وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێكه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به یه‌كێك له پاكێجه گرنگه‌كان داده‌نرێ بۆ مافی منداڵان. به‌داخه‌وه‌ش تا ئێستا وه‌ك پێویست مافی منداڵان پارێزراو نیه‌و منداڵان ڕووبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌و توندوتیژی و به‌كارهێنان و كاركردن ده‌بنه‌وه‌و به‌رده‌وامیش له‌هه‌ندێ كات وشوێن وناوچه منداڵان به‌كارده‌هێنرێن بۆ سواڵ كردن و بازرگانی یان پێوه ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی پاره كۆكردنه‌وه‌و له‌خوێندن داده‌بڕێنرێن. له‌لایه‌كی تر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه له‌و بۆنه‌یه ئه‌وه‌یه كه تائێستاش ژماره‌یه‌ك له‌منداڵانی خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی له چاكسازیه‌كان له‌لای دایكه‌كانیانن و وه‌ك به‌ندكراو ده‌ژین و بێ به‌شن له خۆشی و چێژی ژیانی منداڵی و یاری كردن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه به‌شێك بن له‌تاوان و كێشه‌كانی خێزانه‌كان به‌ڵام بونه‌ته قوربانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان ساڵانه هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌كانی منداڵان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر منداڵان به‌ڵام تا ئێستاش له‌لایه‌ن هه‌ندێ گروپی چه‌كداره‌وه منداڵان به‌كارده‌هێنرێن وچه‌كدار ده‌كرێن وبه‌تایبه‌ت وه‌ك له‌ساڵی 2014 وه بینینمان كه گروپی تیرۆریستی داعش چۆن منداڵانی چه‌كدار كرد‌و ڕاهێنانی پێ ده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی تاوان وكوشتن وتا ئاستی به‌كارهێنانیان بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و په‌یامی ئایینه ئاسمانیه‌كانه‌و دواتریش ئه‌و منداڵانه به‌شێكیان كوژران وبه‌شێكی تریان كه‌وتنه ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له‌و یاده‌دا وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه داكۆكی كاری مافه‌كانی منداڵانین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستبه‌ركردن و پاراستنی مافه‌كانی منداڵان وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لامان وایه به‌شێك له توندوتیژی و پیشیلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر منداڵان ئه‌نجام ده‌درێ به شاراوه‌یی ده‌ڕواو دیارنیه له‌ناو خێزانه‌كان وله شه‌قام و شوێنی كار‌و بازاڕدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵان ناتوانن و نازانن كه له‌كاتی هه‌ر ده‌ست درێژی وپێشێلكاریه‌ك به‌رامبه‌ریان سكاڵا تۆمار بكه‌ن بۆیه پێویسته خێزانه‌كان به‌گشتی هۆشیاربن و ئاگاداربن له چاودێری و په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانیان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌هه‌ر هۆكارێك كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان و مافه‌كانیان. لەکۆتاییدا داوالەپەرلەمانی کوردستان دەکەین پڕۆژەیاسای پاراستنی مافی منداڵان بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتن بۆ مەبەستی دەنگدان وپەسندکردنی لەپێناو زیاتر پاراستنی مافەکانی منداڵان.
هیوادارین هه‌موو رۆژی منداڵان خۆشی و شادی و خه‌نده بێت.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ
٣١ی ئایاری ٢٠٢١