(سه ما بكه ن )

0

تاڤگە ابراهیم 

سه ما بكه ن هه تا هه رچی ڕق و قینه له نێو دڵتاندا ده ربچێ
سه ما بكه ن تا توندی و تیژی و مرۆڤ كوژیتان له بیر چێ!
سه ما بكه ن با بارانی عه شق و خۆشه ویستی ڕۆحی هه موتان دابگرێ؛
سه ما بكه ن به ڵكو ناختان له خه م وئازاری ئه م ژیانه خاڵی بێ!
سه ما بكه ن هه تا جوانی و میهره بانی به سه ر باڵاتاندا ببارێ؛
سه ما بكه ن تا گوڵ خونچه ی خۆزگه كانتان به ڕوتاندا بپشكوێ!
سه ما بکه ن له گشت كوچه و شه قام و باخێكی شاره كان
سه ما بكه ن وه ك په پوله سپی یه كانی ناو باخه كان.
باڵنده كان ئاسا پۆل پۆل له شه قه ی باڵ ده ن و هه ڵفڕن؛
له دنیای ئه وینداری خۆتاندا هه ناسه ی شادی هه ڵمژن!!
ئازادانه و به دڵی خۆتان تێر سه مای سه ر مه ستانه بكه ن
له ئاسماندا پڕ به قوڵایی سینه تان بۆنی باوه ش و ماچی یەک بكه ن.
له گه ڵ هه ر لارو له نجه و نیگایه كتان بۆ یه كتری ده ست بگرن سه مابكه ن؛
یاسای كۆنی پیاو سالا ری و دژه مرۆڤانه توڕ هه ڵبده ن.
سه ما بكه ن تا له ئاست شنه بای باڵای به رزتاندا شه مشه مه كوێره كان سه ری خۆیان هه ڵبگرن
سه ما بكه ن له تاو پڕشنگی جوانیتان تاریك په رستان بگه ڕێنه وه نێیو ئه شكه وته كان!
ئێوه ش به بێ ترس له هه ڵوه رینی باڵه كانتان
بوێرانه سه رگه رمی سه مای به ریئانه ی خۆتان بن.
٢٥/٤/٢٠٢١
May be art of flower and outdoors
Leave A Reply

Your email address will not be published.