بانگەوازێک لەلاوانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانەوە:نزیک بە دوو مانگە پێشمەرگەیەکی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بێ سەروشوێنکراوەلەشاری سلێمانی

0

بانگەوازێک بۆ :

بۆ/ حکومەتی هەرێمی کوردستان 

بۆ/ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 

بۆ /ڕای گشتی خەڵکی ئازادیخوازی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ

چەندەها کەس لەلاوان و ئازادیخوازانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان  داوایی ئاشکرابوونی چارەنووسی سمکۆ بەنەفشی هەڵسوڕاوێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکەن ،کەماوەی نزیکەی دوومانگە   سمکۆ بەنەفشی لەلایەن دەزگا ئەمنی یەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناو شاری سلێمانی کوردستان زیندانی کراوە بەڵام تا ئێستا کەسوکارو هاوڕێ یانی  سمۆک نەیان توانیووە چاویان پێ بکەوێت و لەچارەنووسی بێ ئاگان.هەر بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکرێت بەزووترین کات هاوڕێ سمکۆ ئازاد بکرێت.

هەربۆ ئەو مەبەستەش باوکی سمکۆ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی ڕووداوەدا گوتی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ئاسائیشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ هەواڵبوونیان لەم دۆسی یە ڕاگەیاندووە.

لەدرێژەی ڕاگەیاندنی لاوان وئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان  و کۆمەڵە بەبەرپرسی راستەوخۆی سەلامەتی ژیانی سمکۆن.هەروەها ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە لەڕۆژانی داهاتوو ڕێکخراوەجیهانی یەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار دەکەینەوە .

لەم ڤیدۆیەدا دەقی بانگەوازەکەی لاوان وئازادیخوازانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان گوێ بیست دەبن بفەرموون:

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.